ئەندرۆید
6, ئاب 2018
پێویستە ئەم تایبەتمەندییانە لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت هەبێت بۆ ئەوەی یاری Fortnite بکەیت

ئێستا فۆرتنایت لەسەر مۆبایلەکانی IOS و لە کۆگای “ئەپ ستۆر” بەردەستە و بەم زووانە بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆیدیش بەردەست دەبێت. فۆرنتایت یارییەکی بەناوبانگە کە پێشتر لەسەر سەکۆکانی پلەیستەیشن ٤ و ئێکسبۆس وەن بەردەست بووە. یارییەکە کە جوڵەی گرافیکی زۆری تێدایە جۆریەتییەکەشی خۆی لە ئاستێکی بەرز دەبینێتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا بۆ مۆبایلەکان گرافیکێکی بەزری هەیە.
ئێستاش بەکارهێنەرانی ئەندرۆید پرسیار دەکەن ئایا مۆبایلەکەیان دەتوانێت یارییەکە کار پێبکات، وە فۆرتنایت لەسەر چ مۆبایلێک کار دەکات؟ ئەم شتە لە مۆبایلەکانی ئایفۆن جیاوازە و بە سادەیی دەزانین فۆرتنایت لەسەر ئایفۆن ٦جۆری S یان بەرزتر کار دەکات، بەڵام بەهۆی زۆری جۆری مۆبایلەکانی ئەندرۆید و سروشتی سیستەمەکە، دەبێت تایبەتمەندی دیاریکراو لە مۆبایلەکەمان هەبێت.

لیستێک لەو تایبەتمەندییانەی کە پێویستە لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت هەبێت بۆ ئەوەی یاری فۆرتنایت ئیش پێبکەیت:
- وەشان – ڤێرژنی مۆبایلەکەت ٥,٠ یان بەرزتر بێت.
- ٣ گێگابایت بیرگەی بەتاڵت هەبێت.
- ڕامی مۆبایلەکەت لە ٣ گێگابایت کەمتر نەبێت.
- کاردی گرافیکی مۆبایلەکەت ئەدرێنۆ ٥٣٠ یان بەرزتر بێت، کە ئەم گرافیکە لەسەر مۆبایلەکانی HTC 10 – گالەکسی S7 – ئێکسپێریا XZ و LG G5, G6 – شاومی MI 5s – LG V20 هتد… هەیە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.