ئای ئۆ ئێس
8, ئاب 2018
یاری سەرکێشی Shaq Fu: A Legend Reborn دابگرن بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

لە ساڵی 1995ـدا یاری Shaq Fu ڕاگەیەندرا و هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە لە یاری باسکەی Shaquille O’Neal دەچێت، شێوازی یاریەکە بەم جۆرەیە کە تیایدا پاڵەوانی یاریەکە هەڵدەستێت بە ڕزگارکردنی منداڵێک و پاراستنی لە زۆمبیەکان و لە هەمان کاتیشدا هەڵدەستێت بە لێدانیان، یاریەکە لە ساڵی ڕابردوودا بەردەستکرا بۆ ئامێری Nintendo Switch و لە ئێستاشدا بەردەستکراوە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و دەتوانیت بە خۆڕایی دایبگریت بەڵام وەک زۆرینەی یاریەکانی دیکەی وەک Super Mario Run پێویستە لەسەرت بڕێک پارە بدەیت هەتاوەکو بەشەکانی دیکەی نێو یاریەکەت بۆ بەردەست ببێت لێرەشدا پێویستە بڕی 4.99 دۆلار بدەیت هەتاوەکو بتوانیت بەشەکانی دیکەی نێو یاریەکە تاقی بکەیتەوە.
داگرتن بۆ ئەندۆید کرتە لێرە بکە |Shaq Fu: A Legend Reborn|
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە |Shaq Fu: A Legend Reborn|
هەروەها بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە شێوازی یاریکردن لە Shaq Fu: A Legend Reborn بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.