ئینتەرنێت
8, ئاب 2018
کەی تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی 5G لە وڵاتان کاری پێدەکرێت؟

ئیدی چەند ساڵی داهاتوو پێدەنێینە تەکنەلۆژیانوێیەکان و لە گرنگترینشییان تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی 5gـیە یان نەوەی پێنجەم لە تۆڕی پەیوەندییەکان کە وا بڕیارە لە چەند ساڵی داهاتوو بگاتە وڵاتانی وەک هیندستان و جین و یابان. ساڵی ٢٠١٦ یەکەم ناساندنی ئەم تەکنەلۆژیایە کرا و لە تاقیکردنەوەکەشیدا توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و خێرایی ٣٦ گێگابایت لە چرکەیەکدا بڕەخسێنێت.
ئەم خێراییە ئاسانکاری تەواو بۆ ژیانی ڕۆژانە دەکات. کەوایە کەی لە وڵاتەکان کاری پێدەکرێت؟ ئێستا و لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە، هیندستان لە پلانیدایە لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خۆی جێگیر بکات. نەوەی نوێی مۆبایلەکانیش بۆ بواری تۆڕەکانی تەکنەلۆژیا لە ساڵی داهاتوودا لە قۆناغێکی دیکە خۆی دەبینیتەوە.
وڵاتی هیندستان لە بەردەستکردنی تەکنەلۆژیانوێیەکان دەستپێشخەر بووە و تەنانەت تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی نەوەی چوارەمشی لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە بەردەستی هاونیشتمانیانی کردووە. بە دڵنیاییەوە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم بە زووترین کات و لە ٢ ساڵی داهاتوودا بە وڵاتانی چین و یابان کۆریای باشوور دەگات.
تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم یان 5G بە تەکنەلۆژیایەک دادەنرێت جیاوازی گەورە لە خێرایی داگرتن و هێزی ڕاکێشانی زانیارییەکان دروست دەکات، ئەم خێراییەی داگرتنە یارمەتیدەری گەورەی ئامێرەکانی درۆن و ئۆتۆمبیلەخێراکان و زۆرێک لە ئامێرەگشتییەکانی تری وڵات دەبێت.
تەکنەلۆژیای نەوەی چوارەم – 4G لای تۆ چۆن بوو؟
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.