ئامێرە هەمەجۆرەکان
10, ئاب 2018
کۆمپانیای سۆنی ئاهەنگی فرۆشتنی ٥٠٠ ملیۆن دانە لە پلەیستەیشن دەگێڕێت

دوێنێ کۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاند فرۆشی ئامێرەکانی پلەیستەیشن گەیشتە نیو ملیار و ئەم ڕێژەیەش لە یەکەم فرۆشتنی پلەیستەیشن لە ساڵی ١٩٩٤ـەوە تا پلەیستەیشن ٤ دەست پێدەکات. ئاهەنگگێڕانی سۆنیش بە خستنەبازاڕی وەشانێکی نوێی پلەیستەیش ٤ پرۆ بوو بە ناوی PS4 Pro 500 Million Limited.
ئەم پلەیستەیشنەنوێیە ڕەنگی شینی ڕوون بە بوونی چەند هێڵێکی زێڕی. بیرگەی ناوەکیشی ٢ تێرابایتە و کامێرا و هێدسێتێکی لەگەڵدایە. تەنیا ٥٠ هەزار جۆر لەم پلەیستەیشە هەیە! ئەگەر لە ناوچەکەی تۆ بریکاری تایبەتی پلەیستەیشن هەیە، بە خێرایی بیکڕە. نرخیشی ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییە.

سەرکەوتنەکانی سۆنی لە بواری یاریدا بەردەوامە و هەر لەم ماوەیەشدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند فرۆشی پلەیستەیشن ٤ پێوانەی شکاندووە و ٨٢ ملیۆنی تێپەڕاندووە!
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.