ئەندرۆید 10, ئاب 2018

داگرتنی یاری Fortnite بۆ سیستەمی ئەندرۆید

لە دوای ڕاگەیاندنی گالەکسی نۆوت ٩ بەستەری وەشانی تاقیکاری یاری فۆرتنیات بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست بوو. فۆرتنایت سەرەتا و بە تایبەتی بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی ڕاگەیەنرا بەڵام ئێستا دوای چاوەڕوانییەکی زۆر یارییەکە بۆ چەند مۆبایلێکی ئەندرۆید لە ١٢ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.

داگرتنی فۆرتنایت لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەندرۆیدەوە نابێت. ئێستا باس لە چۆنیەتی داگرتنی یارییەکە دەکەین بۆ بەکارهێنەرانی هەندێک مۆبایلی گالەکسی و مۆبایلەکانی دیکەی ئەندرۆید. ئەگەر مۆبایلەگالەکسییەکەی تۆ لەم لیستە نەبوو ئەوا لە ئێستادا ناتوانیت یاری فۆرتنایت دابگریت.

چۆنیەتی داگرتنی Fortnite بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی

کۆمپانیای Epic Games و سامسۆنگ ڕێککەوتنێکییان هەیە و بەم هۆیەش تا ١٢ی ئەم مانگە یاری فۆرتنایت لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و شێوەیەکی تایبەت لەسەر مۆبایلەکانی گالەکسی بەردەستە. ئەم مۆبایلانە دەتوانین فۆرتنایت دابگرن:

  • Samsung Galaxy Note 9
  • Samsung Galaxy Note 8
  • Samsung Galaxy S9/S9 Plus
  • Samsung Galaxy S8/S8 Plus
  • Samsung Galaxy S7/S7 Edge
  • Samsung Galaxy Tab S3
    Samsung Galaxy Tab S4

ئەگەر مۆبایلەکەی تۆ لە لیستەکەی سەرەوە هەیە، ئەوا لە گالەکسییەکەت بڕۆ کۆگای Galaxy App و ڕاستەوخۆ یاری فۆرتنایت دەبینیت یان دەتوانیت بۆی بگەڕێیت، یارییەکە دابگرە. لە کاتی داگرتیندا قەبارەی ٤ مێگابایتە بەڵام دواتر خۆکارانە دەست بە داگرتنی هەموو پەڕگەکانی خۆی دەکات. چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت و پاشان دەتوانیت یاری بکەیت.

داگرتنی Fortnite بۆ مۆبایلەکانی دیکەی ئەندرۆید

لە مۆبایلەکەتدا ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەرەوە. لەم بەستەرە دەتوانیت ئیمەیڵەکەت بنوسیت و پاشان ئیمەیڵێکت لەلایەن کۆمپانیای Epic Gamesـەوە پێدەگات. کرتەی لێبکە و لە ١٢ی ئەم مانگە یارییەکە دابگرە.

بەستەری داگرتنی فۆرتنایت

ئەم مۆبایلانەی خوارەوە لە ئێستادا دەتوانن یاری فۆرتنایت کارپێبکەن:

  • Google Pixel
  • Google Pixel XL
  • Google Pixel 2/Pixel 2 XL
  • OnePlus 5
  • OnePlus 5T
  • OnePlus 6
  • Essential Phone
  • Huawei Mate 10/Huawei Mate 10 Pro
  • Huawei P20/P20 Pro
  • Huawei Mate RS
  • Huawei Nova 3
  • Huawei Honor V10 (View 10)
  • Huawei Honor 10
  • Huawei Honor Play
  • LG G5
  • LG G6
  • LG G7 ThinQ
  • LG V20
  • LG V30/V30 Plus
  • Nokia 8
  • Razer Phone
  • Xiaomi Blackshark
  • Xiaomi Mi 5
  • Xiaomi Mi 5S
  • Xiaomi Mi 5S Plus
  • Xiaomi Mi 6
  • Xiaomi Mi 6 Plus
  • Xiaomi Mi 8
  • Xiaomi Mi 8 Explorer
  • Xiaomi Mi 8 SE
  • Xiaomi Mi Mix
  • Xiaomi Mi Mix 2
  • Xiaomi Mi Mix 2 S
  • Xiaomi Mi Note 2
  • ZTE Axon 7
  • ZTE Axon 7s
  • ZTE Axon M
  • ZTE Nubia Z17
  • ZTE Nubia Z17s
  • ZTE Nubia Z11
  • Asus ZenFone 4 Pro
  • Asus ZenFone 5Z
  • Asus ZenFone V
  • Asus ROG Phone

ئەم مۆبایلانەی تر کە لە داهاتوودا دەتوانن یاری فۆرتنایت کار پێبکەن:

  • HTC 10
  • HTC U Ultra
  • HTC U11
  • HTC U11 Plus
  • HTC U12 Plus
  • Motorola Moto Z
  • Motorola Moto Z Droid
  • Motorola Z2 Force
  • Sony Xperia XZ
  • Sony Xperia XZs
  • Sony Xperia XZ1
  • Sony Xperia XZ2

ڤیدیۆی ناساندی وەشانی کراوەی فۆرتنایت بۆ سیستەمی ئەندرۆید

[su_youtube url=”https://youtu.be/xV5EqWBHkSc” width=”500″ height=”300″]
بۆچونی تۆ