ئەندرۆید
10, ئاب 2018
مانگی داهاتوو سۆنی وەشانی (ئەندرۆید 9) بۆ مۆبایلەکانی ئێکسپێریا XZ1 و XZ2 دەنێرێت

هەرچەندە مۆبایلی Essential خاوەن نوێترین سیستەمی ئەندرۆیدە و وەشانی ٩ـی سیستەمەکەی بۆ نێردراوە، بەڵام هەموو مۆبایلەکانی جگە گووگڵ ئەم وەشانەیان پێنەگەیشتووە. سۆنیش بەڵێن دەدات بە زووترین کات ئەم وەشانە بۆ مۆبایلەکانی خۆی و بە تایبەتی مۆبایلەکانی XZ1 و XZ2 بنێرێت.
بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکان. ناردنی ئەندرۆید ٩ بۆ مۆبایلەناوبراوەکان لە مانگی ٩ـوە دەسپێدەکات و تا مانگی ١١ دەخایەنێت. واتا دوای ٢ مانگ لە ناردنی وەشانەکە هەموو مۆبایلەکانی XZ1 و XZ2 و ئەم مۆبایلانەی خوارەوە وەشانەکەیان پێگەیشتووە:
- Sony Xperia XZ1
- Sony Xperia XZ1 Compact
- Sony Xperia XZ1 Premium
- Sony Xperia XZ2
- Sony Xperia XZ2 Compact
- Sony Xperia XZ2 Premium
کۆمپانیای سۆنی بەوە ناسراوە زووتر لە کۆمپانیاکانی تر وەشانی نوێ بۆ مۆبایلەکانی دەنێرێت. وە پێشتر وەشانی ئەندرۆید ٩ی تاقیکاری لەسەر زنجیرەی مۆبایلەکانی XZ بڵاوکراوەتەوە.
کۆمپانیاکانی دیکەی وەک وەن پڵەس و ڤیڤۆ و سامسۆنگ و هواوەیش لە ئامادەکردنی وەشان و ناردنیدا کەمێک هێواشن و کاتی ناردنی وەشانی ٩ـش بۆ مۆبایلەکانیان لە کۆتایی ئەمساڵدا یان چەند مانگێک دوورتر دەبێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.