تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

چۆن لێدوانی نەشیاو لە هەژماری ئینستەگرام بشارینەوە و بوەستێنین؟

بەشی لێدوانەکان یان کۆمێنت باشترین تایبەتمەندی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکیانە. بە بینینی چەند لێدوانێک لە ژێر وێنەکەت دڵخۆش دەبیت و هەست بە کەسێتی نزیک دەکەیت لە کۆمەڵگا. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو کەسانەش زۆرن کە لە هەژمارەکانی ئیسنتەگرام وشەی نەشیاو بەکاردێنن و بە شێوەیەکی بەرچاو بەربڵاوە. خۆشبەختانە لە هەژماری ئینستەگرامەکەمان دەتوانین لێدوانەخراپەکان بشارینەوە یان بە یەکجاری بوەستێنین.

شاردنەوەی لێدوانەنەشیاوەکان

لەوانەیە ئەم تایبەتمەندییە بۆ زمانی کوردی کار نەکات، بەڵام بەهۆی ئەمەوە ئینستەگرام هەموو وشەنەشیاوەکان بە شێوەی خۆکارانە دەشارێتەوە و لای خەڵکی دیکە دەرناکەوێت. خۆکارانەیە چونکە ئینستەگرام تەکنەلۆژیای ژیری ئامێر بەکاردێنێت. بەم هەنگاوانە تایبەتمەندییەکە چالاک بکە:

  • بڕۆ هەژماری ئینستەگرامەکەت – پاشان پڕۆفایلەکەت.
  • لای ڕاست کرتە لە وێۆچکەی ٣-نوکتەکە بکە.
  • کرتە لە بەشی Comment Controlls بکە
  • دووگمەی Hide Offensive Comments چالاک بکە.
  • هاوڕێکانت یان خەڵک دەرابرەی شاردنەوەی لێدوانەکەیان ئاگادار نابن.

 Hide Offensive Comments On Instagram

وەستاندنی نووسینی لێدوان لە لایەن خەڵک

بە وەستاندنی لێدوانەکان دەتوانیت خۆت لە کەسەنەشیاوەکان بپارێزیت. بە ئارەزووی خۆت ئەو کەسانە دیاری بکە و بیانوەستێنە کە بێزارت دەکەن، یان هەر دەتوانیت بۆ هەموو کەس لێدوان بوەستێنیت. ئەمەش بە ٢ جۆر دەبێت. بۆ پۆستەکۆنەکان و بۆ پۆستەنوێیەکان. بۆ پۆستەکۆنەکان بە ئاسانی بڕۆ سەر پۆستێک و پاشان وێنۆچکە ٣-نوکتەکە بکە لای ڕاست-سەرەوە. لاکێشەکە دەبینیت، کرتە کە Turn Off Commenting بکە.

بۆ پۆستەنوێیەکانیش ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:

  • بڕۆ هەژماری ئینستەگرامەکەت – پاشان پڕۆفایلەکەت.
  • لای ڕاست کرتە لە وێۆچکەی ٣-نوکتەکە بکە.
  • کرتە لە بەشی Comment Controlls بکە
  • لە سەرەوە و بەشی دووەم Block Comments From دەبینیت. کرتەی لێبکە.
  • ناوی کەسەکان دیاری بکە (ئیتر ئەم ناوانە ناتوانن لێدوانت بۆ بنوسن).
11 ئاب، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498