10
گەرمترین 13, ئاب 2018

وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی هواوەی Mate 20 Lite و تایبەتمەندییەکانی

دوای ئەو سەرکەوتنەمەزنەی کە کۆمپانیاکە بەدەستی هێنا، دووبارە هواوەی دەگەڕێتەوە تا مۆبایلێکی نوێ ڕابگەیەنێت. ئێستا هواوەی دووەم گەورەترین بازرگانی مۆبایلەئاستبەرزەکانە لە جیهاندا، وە ئیستاش دەیەوێت جۆری “لایت” لە مۆبایلی مەیت ٢٠ ڕابگەیەنێت.

ئەمڕۆ چەند دزەپێکراوێک لە مۆبایلەمامناوەندەکە بڵاوبووەتەوە و تایبەتمەندی و دیزاینی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکەن. کە وەک دیارە لە بەشی دواوەدا هەمان دیزاینی مۆبایلی هواوەی Mate RSـی هەیە:

تایبەتمەندییەکانی:

  • ڕوونما بە قەبارەی ٦,٣ ئینج و بە ڕوونی FHD+.
  • پڕۆسێسەری کیرین ٧١٠ـی لەسەر کار دەکات.
  • ڕامی بە فراوانی ٦ گێگابایتە.
  • بیرگەی بە فراوانی ٦٤ گێگابایتە.
  • کامێراکەی دووانەهاوێنەیە: ٢٠ بە ٢٠ مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوەی(سێڵفی) دووانەهاوێنەیە: ٢٤ بە ٢ مێگاپێکسڵ.
  • پاترییەکەی بە توانای ٣٦٥٠ میللی ئەمپێرە.
  • بە ڕەبگەکانی ڕەش و زێڕی بەردەست دەبێت.

بە پێی وتەی سەرچاوەکانیش بێت نرخی مۆبایلەکە ٤٠٠ دۆلار دەبێت

بۆچوونەکان
  • بلند حجي

    گەلەک بابەتێن ڤى مالپەری من خاندن راستی مفا بوون دەست خوش بەردەوام بن

بۆچونی تۆ