10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 13, ئاب 2018 بۆچوون

منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ ماڵپەڕی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هاک دەکات

منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لە هەینی ڕابردوو لە میانەی گەورەترین کۆبوونەوە و ئامادەبوونی هاککەر و لێکۆڵەران لە جیهان، بە کەمتر لە ١٠ خولەک توانی بچێتە ماڵپەڕی هەڵبژاردنەکانی فلۆریدا و ئەنجام و ژمارەی دەنگەکان بگۆڕێت. ساڵانە هەزاران هاککەری هەرزەکار لە ڕووداوێکی تایبەتی بە ناوی Def ئامادە دەبن و لەمساڵیشدا گرووپێک لە منداڵەکانیش هەوڵیاندا ١٣ ماڵپەڕی تایبەت بە هەڵبژاردن و دەنگەکان هاک بکەن.

ئەم کوڕە توانی دەستی بگات بە کۆپیەک لە ماڵپەڕی سکرتاریەتی فلۆریدا. یەکێک بوو لەو ٥٠ منداڵانەی کە تەمەنییان لە نێوان ٨ و ١٦ ساڵیدایە کە بەشێک بوون لە تاقیکردنەوەکانی کۆنگرەی Def.

نیکۆ سێڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای rOOtz Asylum، کە دەزگایەکە وانە بە منداڵەکان دەدات تا بتوانن هاک بکەن، ڕایدەگەیەنێت کچێکی تریش کە هاوتەمەنی کوڕەکەیە بە هەمان شێوە لە کەمتر ١٥ خولەکدا توانی ژمارەی دەنگەکان بگۆڕێت. دەشڵێت زیاتر لە ٣٠ منداڵ چەندین ماڵپەڕی هاوشێوەیان بە کەمتر لە ٣٠ خولەک هاککردووە.

سێڵ لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات، ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانە بۆ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ کە لە کەمتر نیو کاتژمێر بتوانێت هاک بکات ئاسان نییە. “ئەمە سستی ئێمە پێشان دەدات وەک کۆمەڵگا.”

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ