هەواڵ
12, تشرینی یەکەم 2012
سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی هۆشمەندی Galaxy S III Mini ڕادەگەیەنێت.

وەکو چاوەڕوانکرابوو ، لە کۆتایدا سامسۆنگ وەشانێکی چکۆڵەتری لە گەلاکسی ئێس٣ ڕاگەیاند بەناوی Galaxy S III Mini کە کت و مت لەگەڵ برا گەورەکەی لەسەر هەمان دیکۆر و دیزاینة بەڵام بە هەندێک جیاوازی ناوەکییەوە.
تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە هۆشمەندە بەم شێوەیەن:
- شاشەیەک بەقەبارەی 4 ئینج بە ڕوونی بینینی 480×800 پێکسڵ لە جۆری Super AMOLED
- پرۆسێسەری داول کۆر 1 گێگاهێرتز.
- کامێرای پشتەوەی ٥ مێگا پێکسڵە.
- کامێرای پێشەوەی جۆری VGAـەیە.
- 8 یان 16 گێگابایت لە یەکەی یادی ناوەکی هەیە.
- شوێنی microSD بە توانستی تا ٣٢ گێگابایت.
- 1 گێگابایت بۆ ڕامەکەی
- وەشانی ٤.١ ئەندرۆید جێلی بینی لەسەرە.
- ڕووخساری TouchWiz Nature UX لەسەرە
- پاترییەکەی توانستی 1500 میلی ئەمپێرە
چەند وێنەیەک لە مۆبایلەکە:
[image src=”http://ardroid.aitnews.com/wp-content/uploads/2012/10/galaxy_siii_mini_product_image4.jpg” width=”500″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://ardroid.aitnews.com/wp-content/uploads/2012/10/galaxy_siii_mini_product_image5.jpg” width=”500″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://ardroid.aitnews.com/wp-content/uploads/2012/10/galaxy_siii_mini_product_image2.jpg” width=”500″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://ardroid.aitnews.com/wp-content/uploads/2012/10/galaxy_siii_mini_product_image3.jpg” width=”500″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
سەرچاوە Android Central
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!