10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 26, ئاب 2018

گوگڵ کەلێنێکی ئاسایشی دەدۆزێتەوە لە ئەپی فۆرتنایت لەسەر سیستمی ئەندرۆید

یاری فۆرتنایت یەکێکە لە یاریە بەناوبانگەکان و کەسانێکی زۆری لە خۆی کۆکردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا یاریەکە بەردەستکرا بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید بەڵام پێویستە بەکارهێنەر لە دەرەوەی گوگڵ پلەی و لە ڕێگای ئەپی Fortnite Installerـەوە یاریەکە دابگرێت و لەسەر ئامێرەکەی جیگیری بکات لەم بارەیەشەوە گوگڵ لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ئاشکرا کردنی کەلێنێک کە لە ڕێگایەوە هاککەران دەتوانن بە ئاسانی بەکارهێنەر ئاڕاستە بکەن بۆ هەر ئەپێکی دیکە، کۆمپانیای ناوبراویش ڕایگەیاند کە توانیویانە کەلێنەکە بدۆزنەوە لە بەرواری 15/8/2018ـدا و هەر بۆیەش ڤیدیۆیەکی لە بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە کە سەرجەم وردەکاریەکانی کەلێنەکە ئاشکرا دەکات و تیایدا بەکارهێنەرێک دەردەکەوێت کە لە ڕێگای مۆبایلێکی سامسۆنگەوە و لە کۆگای فەرمی کۆمپانیاکەوە ئەپی Fortnite Installer دادەگرێت پاشان ئەپێک دادەمەزرێنێت کە وادیارە ئەپی فۆرتنایتە بەڵام لە ئەنجامدا ئەپێکی دیکە دەردەکەوێت لە جیاتی یاریەکە.

ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەم کەلێنە کۆمپانیای Epic Gamesـی گەشەپێدەری یاریەکە هەستان بە چارەسەر کردنی کەلێنەکە لە بەرواری 17/8/2018 و وەشانی 2.1 لە ئەپی Fortnite Installer ڕاگەیەندرا، هەروەها کۆمپانیای گەشەپێدەر داوای لە گوگڵ کرد کە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ چاوەڕوان بێت پاشان زانیاریەکان بڵاوبکاتەوە، هەر لەم بارەیەشەوە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Epic Games کە Tim Sweeneyـە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا سوپاسی کۆمپانیای گوگڵی کرد کە بەردەوام لە لێکۆڵینەوەی ئاسایشی بەردەوام بووە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی یاریەکەوە، هەروەها باسی مامەڵەی نابەرپرسیارانەی کۆمپانیای ناوبراوی کرد کە هەستاوە بە ئاشکرا کردنی سەرجەم زانیاری و وردەکاریەکانی سەبارەت بە کەلێنەکە.

بۆ بینینی چۆنیەتی ئەنجامدانی کردارەکە و دۆزینەوەی کەلێنەکە لە لایەن گوگڵەوە بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بن:-

تاگەکان Fortnite
بۆچونی تۆ