10
هەواڵ 27, ئاب 2018

پڕۆسێسەری Snapdragon 855 دەچێتە بواری بەرهەمهێنانەوە لە چارەکی چوارەمی ئەم ساڵدا

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی کۆمپانیای کوالکۆم Snapdragon 855 دەچێتە بواری بەرهەمهێنانەوە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2018ـدا و لە ڕێگای کۆمپانیای TSMCـی تایوانی هەتاوەکو ئامادەکاری بکرێت بۆ بەردەستکردنی لە بازاڕەکاندا لە ماوەیەکی کەمدا، هەروەها هەندێک ڕاپۆرتی دیکە ئاماژە بەوە دەدەن پڕۆسێسەرەکە بە قەبارەی 7 نانۆمەتر دەبێت کە ئەمەش وا دەکات ڕێژەیەکی کەمتر لە وزە و توانایەکی بەرزتر و گەرمیەکی کەمتری هەبێت، پێشبینیش دەکرێت پڕۆسێسەرەکانی کوالکۆم ڕێژەی 8%ـی داهاتی گشتی کۆمپانیای TSMC بۆ ساڵی 2019 دابین بکات سەرەڕای ئەوەش کۆمپانیای ناوبراو بەرهەمهێنەری سەرەکی پڕۆسێسەرەکانی کۆمپانیای ئەپڵە و داوای لێ کراوە کە پڕۆسێسەرەکانی ساڵی داهاتووی کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمبهێنێت.

تاگەکان Snapdragon 855
بۆچونی تۆ