سامسۆنگ
27, ئاب 2018
لە Galaxy Note 9 ناتوانیت Bixby ناچالاک بکەیت

لە ٩ی ئابی ئەمساڵدا، سامسونگ نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی نۆوت بە ناوی سامسونگ گالاکسی نۆوت ٩ ڕاگەیاند. زۆرینەی ماڵپەڕ و کەناڵەکانی یوتیووب پێداچوونەوەی خۆیان بۆ ئەم مۆبایلە تازەی سامسونگ بڵاوکردۆتەوە.
لەدوایین خاڵی تێبینیکراو لەسەر مۆبایلەکە ئەوەیە ناتوانیت دوگمەی بیکسبی (Bixby) ناچالاک بکەیت. بیکسبی خزمەتگوزاریی یاریدەردەری ڤێرچواڵە هاوشێوەی گووگڵ ئەسیستنانت، سیری لە ئەپڵ وە ئەلێکسای ئەمەزۆن. بیکسبی بۆیەکەمینجار لەگالاکسی ئێس ٨ چالاککراوە و لەوکاتەوەی دوگمەی تایبەت بە بیکسبی لەمۆبایلەکانی سامسونگ بوونی هەیە. دوگمەکە دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵکردنی دەنگ، ئەمەش ڕەنگە زۆرجار بەکارهێنەر بەهەڵە دەستیبکەوێت بەدوگمەی بیکسبی و تووشی بێزاربوونی بکات. ناچالاککردنی ئەم دوگمەیە لە بەشی دەستکاری (Settings)ی سامسونگ تا کۆتا مۆبایلی سامسونگ گالاکسی ئێس ٩ هەبوو بەڵام تایبەتمەندی ناچالاککردنی ئەو دوگمەیە لە گالاکسی نۆوت ٩ نەماوە. دیاریش نییە سامسونگ لەنوێکردنەوەکانی داهاتوو تایبەتمەندی ناچالاککردنی دوگمەی بیکسبی دەگەڕێنێتەوە یان نا.
ناچالاککردنی بیکسبی لە S9
ناتوانیت لە نۆوت ٩، بیکسبی ناچالاک بکەیت
سەرچاوە: TheVerge
محمد سەردار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم