گەرمترین 27, ئاب 2018

ڤایبەر نوێکردنەوەی بەرچاو لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمانە گشت گۆڕانکاریەکانن

ڤایبەر نوێترین وەشانی سەکۆی چاتکردنی خۆی بە گۆڕانکاری بەرچاو بۆ هەریەکە لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاگەیاند. لە ئەمڕۆوە، ڤایبەر نوێترین وەشانی خۆی بە دیزاینی نوێوە بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی ئایفۆن بەردەست دەکات، بەڵام ئەم وەشانە بۆ ئەندرۆید بەم زووانە بەردەست دەبێت.

یەکەم تایبەتمەندی وەشانی نوێی ڤایبەر بریتییە لە تایبەتمەندی بەکۆدکردنی چاتەکان بە تەکنەلۆژیای end-to-end encryption، هەروەکو زۆربەی سەکۆکانی تری چاتکردن. ئەمانەی خوارەوە تەواوی تایبەتمەندییەکان بۆ مۆبایل کە لەم هەفتەیە بەردەست دەبن:

لەمەودوا نوسینەکانت دووجار خێراتر لە پێشتر دەگەن بە بەرامبەرەکەت، بەمەش ئەزموونێکی لەبارتر و گونجاوتر و بێ کەموکوڕی بۆ بەکارهێنەر دەستەبەرکراوە.

  • ئایکۆن واتە وێنۆچکەی نوێ بۆ ئەو پەیامانەی کە گەیشتوون. مەبەست لێرە ئەو تاک و جووتە هێما ڕاستەیە کە لەکاتی ناردنی پەیام دەردەکەون. تاکە ✓ واتای وایە پەیامەکە نێردراوە. جووتە ✓✓ـی ڕەساسی واتە پەیامەکەت ڕۆیشتووە بۆ لای وەرگر. وە جوتە ✓✓ مۆر واتە بەرامبەر پەیامەکەی خوێندۆتەوە.
  • بازنەکانی چات گەورەتر و ڕوونترکراون: بۆ پێدانی جەخت و سەرەنجی زیاتر بە ناوەڕۆکی چات، ڤایبەر شێوەیەکی نوێ لە بازنەکانی چاتکردن بە ڕەنگی گونجاو و جوانتر پێشکەش دەکات. ئەمەش گشتی لە پێناو پێشاندانی ناوەڕۆکێکی زیاتر و ئاسانترکردنی بۆ بەکارهێنەران بە مەبەستی بینینی زیاتر لە چاوتروکانێکدا.
  • گەورەترکردنی دیمەنی وێنە و ڤیدیۆ و وێنە جوڵاوەکان پێش کردنەوەیان: بێگومان وێنەیەک شایەنی هەزار وشەیە، و کێ لەم ڕۆژگارە ئارەزووی ناردنی وێنە و ڤیدیۆ ناکات بۆ هاوڕێ و خزم و دۆستان. ئێستاش کە ئەم وێنە و ڤیدیۆیانەت پێ دەگات بە شێوەیەکی گەورەتر پێش کردنەوەیان دەیانبینیت لەسەر ڕووپەڕی چاتکردنەکەت، ئەوا چێژێکی تایبەت و خۆشتر بە چاتکردنەکەت دەبەخشێت.

ئەگەر تۆش یەکێکیت لەو ١ بلیۆن بەکارهێنەرە تۆماربووەی ڤایبەر، ئێستا دەتوانیت وەشانە نوێکەی ڤایبەر لە ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس دابگریت و چێژ لە نوێکارییەکان وەرگریت. بەڵام ئەگەر ئەندرۆید بەکاردێنیت ئەوا پێویستە ماوەیەکی کورت چاوەڕێ بکەیت تا وەشانی نوێی ڤایبەر لە گووگڵ بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان Viber
بۆچونی تۆ