ئینتەرنێت
13, تشرینی یهكهم 2012
60 هەزار دۆلار بۆ هەرکەسێك کێشەیەك لە کرۆم بدۆزێتەوە.

گۆگل لە مانگی رابردوو بڵاوی کردەوە هەرکەسێك کێشەیەك یاخود کەلێنێك لە براوزەرەکەی بدۆزێتەوە ٢ ملیۆن دۆلار خەلاتی دەکات. ئەمەش بەپێی کردارەکانی گۆگلە بۆ داخستنی هەموو کەلێنەکانی ئەم براوزەرە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی پارێزراو بن و گەرم تر بن لە بەکارهێنانی ئەم براوزەرە بەرامبەر بە براوزەرەکانی تر کە ترسی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانیان هەیە.
بۆ ئەم جارەش گۆگل ئۆفەرێکی نوێی بۆ هاکەرەکان و کۆد شکێنەرەکان ئامادە کردووە کە هەر کەلێنێك یان کێشەیەك لە گۆگل کرۆمدا بدۆزنەوە بۆ داخستن و گۆگل لێ ئاگادارکردنەوەی ئەوا ٦٠ هەزار دۆلاری پێشکەش دەکەن بۆ هەر کێشەیەك ، هەر بەمەش گۆگل لە کۆنگرەی هاککەر ئین بۆکس بڕی ٥٠ هەزار دۆلاری پێشکەشی پینکی پایی کرد لە دۆزینەوەی کەلێنێك لە کۆنگرەو ئاگاداکردنەوەی گۆگل و بووە هۆی داخستنی ئەم کێشەیە .
سەرچاوە cnet