10
مۆبایل و تابلێت 30, ئاب 2018 بۆچوون

کۆمپانیای ئێچ تی سی بە فەرمی مۆبایلی HTC U12 Lifeـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئێچ تی سی بە فەرمی مۆبایلی HTC U12 Lifeـی ڕاگەیاند، کە دەبێتە نوێترین مۆبایل لە جۆری مۆبایلە تایبەتمەند مامناوەندەکانی. ئەم مۆبایلە لە چەند هەفتەی داهاتوو لە چەند وڵاتێک و ناوچەیەک بۆ فرۆشتن بەردەست دەبێت.

ئەم ئامێرە وەکو هەموو ئامێرێکی ئاست مامناوەند ئەو تایبەتمەندیانە پێشکەش دەکات کە دەبێت لە مۆبایلێکی ئەو ئاستە هەبێت بەڵام بە تامی ئێچ تی سی. دوو بڵندگۆی ستریۆ و کامێرای پێشکەوتوو و شتی تری وەکو دەرچەی Typc-C و جێگەی دوو سیمکارد و بلوتوزی نەوەی پێنجەمی هەیە.

ڕوونماکەی ٦ ئینجە بە ڕوونی FHD+ کە دەکاتە (١٠٨٠x٢١٦٠) پێکسڵە. بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٣٦ لەگەڵ ڕامی ٤ گێگابایت کاردەکات. بیرگەی ٦٤ گێگایە و توانای زیادکردنی هەیە لە ڕێگەی دەرچەی کاردی ئێس دی بۆ زیاتر.

کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە دوانەیە و پێکدێت لە ١٦+٥ مێگاپێکسڵ و دۆخی Bokeh لە خۆی دەگرێت و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە 4K. مۆبایلەکە کامێرای سێلفیەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە و فلاش واتە ڕووناکی هەیە لە پێشەوە.

ئەم مۆبایلە بە سیستەمی ئەندرۆید ٨.١ کاردەکات و هەموو ئەم تایبەتمەندیانەشی ئاماژەیان پێدرا بە پاتریەکی ٣٦٠٠ ملی ئەمپێری ئیش دەکەن.

هەروەکو ئاماژەی پێدرا، ئەم مۆبایلە لە چەند هەفتەی داهاتوو بە ڕەنگی شین و ڕەش و ئەرخەوانی بە نرخێک کە دەگاتە ٣٩٠ دۆلار بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان HTC
بۆچونی تۆ