کۆمپیوتەر 1, ئه‌یلول 2018

لاپتۆپی Lenovo Yoga S730 بە دیزاینێکی قەشەنگ و کێشێکی کەمەوە ڕاگەیەنرا

کاتێک دێتە سەر باسی لاپتۆپەکان، ئەوا ئاسانی هەڵگرتن و کەم کێشی لە خاڵە گرنگەکان هەژمار دەکرێن، هەر ئەمەش هۆکارە کە کۆمپانیاکانی بەرهەمێهێنەری لاپتۆپ کار لەسەر بەرهەمهێنانی لاپتۆپی کەم کێش و بە توانست دەکەن. لە ڕاستیدا، هەندێک بەکارهێنەریش هەن گرنگی بەو لایەنە نادەن، بەڵام ئەگەر تەواوی ڕۆژەکە لاپتۆپەکە لەگەڵ خۆت هەڵبگریت و بگوازیتەوە ئەوا بە ئاسانی هەست بە کێش زۆری لاپتۆپەکەت دەکەیت.

کەواتە ئەگەر دەتەوێت لاپتۆپێکی کەم کێش دەست بخەیت، ئەوا لێنۆڤۆ پەردەی لەسەر لاپتۆپێک بەناوی Lenovo Yoga S730 لە پێشانگای IFA2018 لادا، کە لە ڕاستیدا لاپتۆپێکی نایابە و خاڵی جیاکەرەوەی بریتییە لە کەمی کێشی کە تەنها ١.٢ کیلۆگرامە، ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە کەم کێشترین لاپتۆپەکان لە ئێستادا، ئەمە سەرباری ئەوەی کە تەنکی لاپتۆکە تەنها ١١ ملی مەترە.

تایبەتمەندیەکانی ئەم لاپتۆپە بەم شێوەیەن:

  • پڕۆسێسەر: نەوەی هەشتەمی Core i5 یان Core i7
  • ڕام: تا ١٦ گێگابایت
  • بیرگە: تا ١ تێرابایت جۆری ئێس ئێس دی
  • ڕوونما: ١٣.٣ ئینج بە ڕوونی FullHD
  • پاتری: تا ١٠ کاتژمێر بەرگە دەگرێت
  • پشتگیری لە تەکنەلۆژیای دەنگی Dolby Atoms دەکات

ئەم لاپتۆپە لە مانگی ١١ی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەکان بۆ فرۆشتن و نرخی لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

ئەلبوومێک لە وێنەی Lenovo Yoga S730

سەرچاوە :
تاگەکان Lenovo
بۆچونی تۆ