سۆنی 1, ئه‌یلول 2018

4 تایبەتمەندی نوێی مۆبایلی سۆنی Xperia XZ3

دوێنێ (٩/٣١) کۆمپانیای سۆنی باشترین مۆبایلی خۆی نمایشکرد. دەنگوباسێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا ئەویش بەهۆی دیزاینەکەی و تایبەتمەندییەنوێیەکانی. هەڵگری چەندین تایبەتمەندی ئاستبەرزە بەڵام ئەو تایبەتمەندییانە ڕیز دەکەین کە لە مۆبایلەکانی سۆنیدا نوێن. لەم بەستەرەوە زانیاری تەواو دەربارەی مۆبایلەکە بخوێنەوە.

ڕوونمای OLED بە ڕوونی +QHD

سۆنی بۆ یەکەمجارە ئەم جۆرە ڕوونمایە بەکاردێنێت. لە ڕوونمای تەلەفزیۆنەکانی خۆیەتی و بەهۆی ڕوونماکانیشیانەوە خەڵاتییان هەیە. هەنگاوێکی نوێ و گرنگ بوو چونکە سۆنی ساڵانێکە ڕوونمای جۆری IPS LCD بۆ مۆبایلەکانی بەکارهێناوە. گەورەترین جیاوازی لە نێوان ئەم ٢ جۆرە ڕوونمایەدا هەبێت، شێوازی کارکردنیانە. پێکسڵەکانی ڕوونمای جۆری ئۆلێد سەربەخۆیانە ڕووناکی دەدەن بەڵام پێکسڵەکانی ڕوونمای جۆری IPS LCD ڕووناکییەکانییان لەلایەن ڕووناکی LEDـەوە وەردەگرن. بە دڵنیاییەوە ئۆلێد باڵادەستە.

لەگەڵ ئەوەی سۆنی ڕوونمایەکی جیاوازی بەکارهێناوە، ڕوونییەکی جیاوازتریشی بەکارهێناوە بۆ یەکەمجار کە ئەویش ڕوونی ١,٤٤٠x٢,٢٥٦ پێکسڵە واتا +QHD. ئەم ڕوونیە و ڕوونمای جۆری ئۆلێد لە پێشکەوتووترین ڕوونماکانی مۆبایلەکان دەبێت.

تەکنەلۆژیای هەستەوەری لایەکان

ئەمەش لە مۆبایلەکانی سۆنی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە ئێستا لە XZ3 هەیە. تایبەتمەندییەکە بۆ ئاسانکاری بەکارهێنەر. کە دەتوانیت تەنیا بە پەنجەلێدان بە لاشەی مۆبایلەکە ئەپەدیاریکراوەکانت ببینیت. هەروەها دەتوانیت وێنە تۆمار بکەیت بێ ئەوەی پەنجە بە هیچ دوگمەیەکدا بنێیت. پێشتر مۆبایلەکانی HTC U11 تایبەتمەندی گوشینی لایەکانی هەبوو بەڵام لە سۆنیدا لەوانەیە تایبەتمەندییەکی نوێی مۆبایلەکان بێت، چونکە لە سۆنیدا تەنیا بە کرتەکردن کارەکەت بۆ ئەنجام دەدات.

دیزاین: ڕوونمای بێسنور و چەماوە

Image result for xperia xz3

یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی سۆنی لە مۆبایلەکانیدا کردی، دیزاینەتایبەتەکەی بوو. چوارچێوەی XZ3 بێ سنورە و تەنکە، ئاسانکاری لە بەکارهێنانی زۆرتر دەکات بۆ دەستەکانت. چەند ڕەنگێکی جیاوازییان لەبەردایە کە ڕەنگەکانی سەوزی دارستانی و جگەری و سپی و ڕەشن. سۆنی شێوەشووشەی ٣-دووری بۆ پشتەوەی مۆبایلەکە بەکارهێناوە بەمەش لە دوور و نزیک بینینیێکی جیاوازی دەبێت.

Related image

کامێرای سێڵفی و لێڵکردنی پشتەوەی وێنەگر

ئێستا تایبەتمەندی پۆرترەیت کە پشتەوەی بەکارهێنەر لێڵ دەکات لە مۆبایلی XZ3 دا هەیە. لەگەڵ ١٣ مێگاپێکسڵی کامێرا دەتوانیت وێنەکەت لێڵ بکەیت بەو ئاستەی خۆت دەتەوێت. هەرچۆنێک بێت تایبەتمەندییەکی پێویستە و پێشتریش لە هەندێک مۆبایلەکان هەبووە.

تاگەکان سۆنی مۆبایل
بۆچونی تۆ