هەواڵ
1, ئەیلوول 2018
ڕووکاری بەکارهێنانی مۆبایلی پۆکۆ دابگرە

مانگی ڕابردوو کۆمپانیای شاومی مۆبایلی پۆکۆ F1ی نمایشکرد. خاوەن ڕووکارێکی جیاوازە لە مۆبایلەکانی تری شاومی. مۆبایلی پۆکۆ F1 لە جیاتی ڕووکاری MIUI (ڕووکارەکانی شاومی) ڕووکاری پۆکۆی هەیە و یەکێکە لە جیاکەرەوەکانی ئەم مۆبایلە. هەروەها ڕووکاری ئەم مۆبایلە لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٨,١ـە. ئەمڕۆش کۆمپانیاکە ئەپی لانچەر – ڕووکاری بەکارهێنەری پۆکۆی بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بەردەست کرد.
هەرچەندە وەشانی ئەزموونیە بەڵام ڕووکارێکی سادە و خێرایە مۆبایلەکەت وەک ڕووکارێکی مۆبایلی پۆکۆ لێدەکات. لەگەڵ سادەییەکەشیدا تایبەتمەندی سادەی وەک گۆڕینی ئایکۆنی ئەپەکانی هەیە. دەشتوانیت ڕووکاری جیاواز بەکاربێنیت – گەڕانی خێرا و سادە بکەیت. لێرە لە کۆگای گووگڵ پلەی دابگرە:
داگرتن لە کۆگای گووگڵ پلەی

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.