هەواڵ
16, تشرینی یەکەم 2012
مایکرۆسۆفت بە فەرمی نرخی تابلێتی Surface ڕادەگەیەنێت.

مانگێک و چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە لەپێش دەرچوونی تابلێتی Surfaceی مایکرۆسۆفت بەڵام پێش هەناردەکرنی ئەم تابلێتە بۆ بازاڕەکانی جیهان ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت نرخی ئەم تابلێتەی ڕاگەیاند و شایەنی باسە ئەمە لە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ڕیکلامی تەلەفیزیۆنی ئەم تابلێتە دێت.
نرخەکانی ئەم ئامێرە بەم شێوەیەن:
جۆری ٣٢ گێگابایت نرخەکەی ٤٩٩ دۆلارە.
جۆری ٦٤ گێگابایت نرخەکەی ٦٩٩ دۆلارە.
جۆری یەکەمیان واتە ٣٢ گێگابایتییەکە کە نرخەکەی ٤٩٩ دۆلارە بە بێ کیبۆردە بەڵام ئەگەر ئەم کێبۆردەی لەگەڵیەتی بتەوێت ئەوا ١٠٠ دۆلاری تری دەچێتە سەر و دەبێتە ٥٩٩ دۆلار.
تێبینی ئەم پەڕەیەی ئەم وێنەی لێ گیراوە ئێستا لەسەر کۆگای مایکرۆسۆفت نەماوە.
[image src=”http://tctechcrunch2011.files.wordpress.com/2012/10/screen-shot-2012-10-16-at-8-12-43-am.png?w=640&h=575″ width=”600″ height=”500″ lightbox=”yes” align=”center”]
ئەمەش ڕیکلامی تابلێتی Surface:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=8mSckyoAMHg[/youtube]
سەرچاوە TechCrunch
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!