هەواڵ 2, ئه‌یلول 2018

IFA 2018: کۆمپانیای ZTE مۆبایلی ZTE Axon 9 Proـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 و باتریەکی زەبەلاحەوە ڕاگەیاند

لە میانەی کۆنگرەکانی IFA 2018 کۆمپانیای ZTE مۆبایلی ZTE Axon 9 Proـی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست بەرز و دوو کامێرا لە بەشی پشتەوە لەگەڵ باتریەک بە توانستێکی گەورە کە دەگاتە 4000 میللی ئەمپێر.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.21 ئینچ و بە ڕوونی 1080×2248 پێکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 845
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+20 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: 20 مێگاپێکسڵ
  • ڕام: 6 گێگابایت
  • بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
  • توانستی باتری: 4000 میللی ئەمپێر
  • نرخ: بەردەست دەبێت لە مانگی نۆیەمی ئەمساڵ بە نرخی 752$
تاگەکان ZTE Axon 9 Pro
بۆچونی تۆ