ئۆپۆ
4, ئەیلوول 2018
مۆبایلی Realme 2 لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ فرۆشتن لە بازاڕەکاندا

کۆمپانیای ئۆپۆ لە هەفتەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Realme 2 بە فەرمی و بە تەنها لەسەر ماڵپەڕی Flipkart بەڵام لە ئێستادا مۆبایلەکە لە بازاڕەکاندا بەردەستە بۆ فرۆشتن بە نرخێکی گونجاو و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەندەوە، مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 450 و خاوەن دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە خاوەنی باتریەکە بە توانستێکی گەورە کە دەگاتە 4230 میللی ئەمپێر.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا یەکێکیان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: 4230 میللی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە لەگەڵ هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار (2D)
- ڕەنگ: سوور و شین و ڕەش
- نرخ: 128$ بۆ (ڕام 3 گێگابایت و بیرگە 32 گێگابایت)، 152$ بۆ (ڕام 4 گێگابایت و بیرگە 64 گێگابایت)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.