ئینتەرنێت 5, ئه‌یلول 2018

ئەمەزۆن نرخی گەیشتە 1 ترلیۆن دۆلار و بووە دووەم کۆمپانیا دوای ئەپڵ

ئەمەزۆن دەبێتە دووەم کۆمپانیا کە وۆڵ ستریت جۆرناڵ بەهاکەی بە ١ ترلیۆن دیاریکرد، ئەمەش لەدوای چوار هەفتە لە گەیشتنی ئەپڵ بەو نرخە و بوونە یەکەم کۆمپانیای ئەمریکی لە مێژووی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا. ئەمڕۆش نرخی پشکەکانی ئەمەزۆن لە بازاڕی بۆرسەی نازداک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و توانی نرخی ١ ترلیۆن دۆلار تۆماربکات لە مێژووی کۆمپانیاکە.

ئەم دەستکەوتە دەبێتە خاڵێکی گرنگە لە گەشەسەندن و مێژووی ئەمەزۆندا، کە جێف بەیزۆف لە سیاتڵ لە واشنگتن لە ساڵی ١٩٩٤ دایبمەزرێنێت. دوای کەمتر لە ٢٥ ساڵ، کۆمپانیا توانی پەرەپێدانێکی زۆر بەخۆیەوە ببینێت لە فرۆشتندا و تەنانەت بێتە ناو جیهانی ڤیدیۆش، کە هاوکاری ئەمەزۆن بووە لە چنگخستنی داهاتێک دەخەمڵێندرێت بە ١٧٨ ملیار دۆلار لە ساڵی ڕابردوودا.

بەهۆی ئەو دەستکەوتانەوە، بەیزۆف بووە دەوڵەمەندرین پیاو لە جیهاندا، بە سامانێک کە دەخەمڵێندرێت بە ١٤٠ ملیار دۆلار.

بێگومان ئەمەزۆن لە کێبەرکێدا بوو لەگەڵ ئەپڵ لە گەیشتن بەو ژمارە پێوانەییە، بەڵام بەداخەوە مانگێک لەمەوبەر ئەپڵ ژمارە پێوانەییەکەی تۆمارکرد بەهۆی بەرزبوونەوەی پشکەکانی. شایەنی ئاماژەیە، لە ئێستادا ئەو جووتە کۆمپانیایە نرخەکەیان دەکاتە ٣ بەشی ئابووری بەڕیتانیا و گەورەتر لە ئابووری تورکیا و سویسڕا.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ئەپڵ و ئەمەزۆن یەکەم کۆمپانیا نین لە هەموو جیهاندا بۆ یەکەمجار نرخیان لەم ڕێژەیە تێپەڕی کردبێت چونکە لە ٢٠٠٧ پێترۆ چاینا بۆ ماوەیەکی کورت نرخی گەیشتە ١ ترلیۆن دۆلار.

سەرچاوە :
تاگەکان Amazon
بۆچونی تۆ