10
رەقەکاڵا 5, ئه‌یلول 2018

وێنەیەکی دزەپێکراوی پاکەتی OnePlus 6T کۆمەڵێک لە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکات

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلی وەن پڵەس 6ـی ئاشکرا کرد و بە گەڕانەوەش بۆ ئەم بابەتە دەتوانیت ئاشنا ببیت بە تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلە خێرا و ناوازەیە (تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی OnePlus 6)، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی پاکەتی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای وەن پڵەس دەرکەوت کە ئەویش OnePlus 6Tـیە، بە پێی وێنەکانیش وا دیارە مۆبایلەکە هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت لەسەر ڕوونما و لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە، ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندیە پێشبینیکراوەکانی مۆبایلی OnePlus 6Tـیە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری ئەمۆلید و بە قەبارەی 6.4 ئینچ و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ لەگەڵ بوونی نۆتچێک لە بەشی سەرەوەی ڕوونما
  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن (دیاری نەکراوە)
  • ڕام: 8 گێگابایت
  • بیرگە: 128 گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: 3 کامێرا یەکێکیان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ و سێیەمیش تایبەتە بە هەستەوەری سێ دووری
  • کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ
  • توانستی باتری: 3700 میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیریکردنی بارگاویکەرەوەی خێرا Dash Charge بە توانای 50 وات کە دەتوانێت لە ماوەی تەنها 10 خولەکدا مۆبایلەکە بە ڕێژەی 40% بارگاوی بکاتەوە

تاگەکان OnePlus 6T
بۆچونی تۆ