ئەپڵ
5, ئهیلول 2018
ڤیدیۆیەک دیزاین و کۆمەڵێک لە تایبەتمەندیەکانی iPad Pro 12.9 ئاشکرا دەکات

لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەکاری دەکات هەتاوەکو لە بەرواری 12/9/2018ـی داهاتوودا چەند ئایفۆنێکی نوێ ئاشکرا بکات، بەڵام لەوانەیە ژمارەیەک ئایپادی نوێ ببینین یەکێک لەو ئامێرانەش لەوانەیە iPad Pro 12.9 بێت کە لە ماوەی ڕابردوودا چەند وێنە و ڤیدیۆیەک دیزاینی ئایپادەکەیان ئاشکرا کرد، لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا دەردەکەوێت کە ئایپادەکە هەڵگری ڕوونمایەکی چوارگۆشەییە و هیچ دوگمەیەکیش لەخۆناگرێت ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە لەوانەیە خاوەنی هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار Face ID بێت وەک لە مۆبایلی ئایفۆن Xـدا بوونی هەیە.
سەرەڕای ئەوەش بەشی پشتەوەی ئامێرەکە ئاسنی دەبێت نەک شوشەیی، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی ئامێرەکە ئەوا هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 10.5 ئینچ و لە جۆری LCD و کاردەکات بە پڕۆسێسەری A12 لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری دەکات لە پێنووسی Apple Pencil.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.