هەواڵ
6, ئهیلول 2018
وێنە و تایبەتمەندییەدزەپێکراوەکانی مۆبایلی داهاتووی LG بە ناوی LG Q9

دیارە ئەمجارە باسی LG هاتوەتە گۆڕێ و لەم دواییانەدا باس لە مۆبایلەنوێیەکەی دەکرێت کە ئەویش LG Q9ـیە. وێنەی ئەم مۆبایلە لە ماڵپەڕێک بڵاوبووەوە هەروەها باس لە تایبەتمەندییەکانیشی دەکرێت. ئەمەش LG Q9ـیە کە وەک لە وێنەکەدا دیارە ڕووکارێکی سادە هەیە بە بێ بوونی نۆچ. هەروەها ڕوونمایەکی تەواوی هەیە لە پێشەوە بە ڕێژەی بینینی 18:9 و ئەم جۆرە ڕوونمایەش سەردەمییانەیە.

تایبەتمەندییەدزەپێکراوەکانی LG Q9:
- پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٦٠ی لەسەرە.
- ڕامی ٤ گێگابایتە
- بیرگەکەشی ٦٤ – ٣٢ گێگابتە.
- پاترییەکەی ٣,٥٠٠ میللی ئەمپێرە.
- کامێرای دواوەی ١٦ مێگاپێکسڵە.
سیستەمی مۆبایلەکە لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٨,١ جێگیرە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.