ئەندرۆید
6, ئهیلول 2018
بە مەبەستی چارەسەری هەندێک کێشە؛ شاومی وەشانی نوێ بۆ پۆکۆ F1 دەنێرێت

شاومی سەرقاڵی نوێکردنەوەیەکە بۆ مۆبایلی پۆکۆ F1 و بەمزووانە بە بەکارهێنانی مۆبایلەکە دەگات. نوێکردنەوەیەکی گرنگە چونکە هەندێک کێشەی مۆبایلەکەی چارەسەرکردووە لەگەڵ باشترکردنی وێنەگرتن.
- دەربارەی پۆکۆ F1 بخوێنەوە
لەم نوێکردنەوەیەدا کامێرای پۆکۆ F1 خێراتر و نەرمتر دەکرێتەوە. چارەسەری مایکەکانی کردووە کە ئەمەش بۆ تۆمارکردنی دەنگ باشتر بووە. هەروەها ئایکۆنی دووگمەکانی لیستی خوارەوەش گۆڕاون وەک لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت:

لەگەڵ ئەم چاکسازییانەدا، کێشەکانی کردنەوەی ئەپەکان و هەندێک دووگمەی دیکە چارەسەرکراون کە هەندێک کێشەی دیاری مۆبایلەکە بوون. لەگەڵ ئەم پێداچوونەوەی کەی ئەی تی ئێن دەربارەی پۆکۆ F1 زیاتر بزانە:
گفتوگۆ: Pocophone F1، چۆن لێی دەڕوانیت؟
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.