ئەپ و نەرمەکاڵا
7, ئهیلول 2018
ئەپی Google Photos بە دیزاینی مەتێریاڵەوە نوێکرایەوە

وەشانی دیزاینی Material 2 بوەتە جەختی سەرەکی گووگڵ لە ئەندرۆید پایدا، و لە هەمان کاتیشدا گووگڵ کاتی بە فیڕۆ نەداوە لە نوێکردنەوەی ئەپەکانی خۆی بۆ ئەم دیزاینە. گووگڵ فۆتۆس دوایین ئەپی گووگڵە کە ئەم دیزایینەی پێی گەیشتووە و لە ماوەی ڕابردووشدا هەریەک لە Android Messeges و Google Contacts و Google Phone ئەو شێوازە نوێیەیان پێ گەیشت.

بە گشتی گۆڕانکاری لە ڕێکخستنی ڕووپەڕی ئەپەکە کراوە لە شێوەی وێنۆچکە و نوسینەکان و یەکخستنی تەواوی ڕووکارەکەی لە ڕووی ڕەنگەکانی. ئەمەش وایکردووە کە ئەم گۆڕانکاریانە سەرەنجی بەکارهێنەر ڕابکێشن و لەو داخراویە ڕزگاری ببێت. هەروەک، لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریە گووگڵ فۆتۆس توانستی دەستگەیشتن بە زانیاری وێنەکانی ئاسانترکردووە ئەویش بە پەنجە کێشانە لەسەر وێنە بۆ سەرەوە.
ئەگەر دەتەوێت ئەم نوێکردنەوەیەت پێ بگات ئەوا وردە وردە بە بەکارهێنەران دەگات و دەبێت ئارام بگریت تا بە تۆش دەگات. بەڵام ئەگەر بە پەلەیت ئەوا دەتوانیت لەم بەستەرەوە APK دابگریت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!