هەواڵ
8, ئەیلوول 2018
هواوەی فێڵی لە شارەزایان و خەڵکی کردووە و ژمارەی نا ڕاستی ڕاگەیاندووە لە توانستی مۆبایلەکانی P20 و P20 Pro

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماڵپەڕی AnandTech ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای هواوەی هەڵدەستێت بە یاریکردن بە ژمارەکانی ئەپی Benchmark کە ئەپێکی تایبەتە بە زانینی توانستی مۆبایلەکان، لە ڕۆژی ڕابردووشدا کۆمپانیای UL Benchmarksـی گەشەپێدەری ئەپی Benchmark ڕایگەیاند کە هەستاون بە سڕینەوەی هەریەک لە مۆبایلەکانی P20 و P20 Pro و Honor Play و Nova 3 لە لیستی ئەپەکەدا.
کۆمپانیای ناوبراویش هۆکاری ئەم کارەی گەڕاندەوە بۆ کۆمپانیای هواوەی کە هەستاوە بە چالاککردنی بارێکی تایبەت لە کاتی کردنەوەی ئەپەکە هەتاوەکو خێرایی پڕۆسێسەرەکە بگاتە کۆتا ئاست و ژمارەیەکی خەیاڵی و ناڕاست پیشان بدات لە کاتی پێوانیدا کە بە ڕێژەی 47% زیاترە لە ژمارەی ڕاستەقینەی ئامێرەکە، لەم بارەیەشەوە گەشەپێدەرانی ئەپەکە هەواڵەکەیان بە هواوەی ڕاگەیاند و کۆمپانیای ناوبراویش بەڵێنیدا کە لە ماوەیەکی نزیکدا چالاککردنی ئەم بارە تایبەتە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست بکات هەتاوەکو بتوانن لە هەموو کاتێکدا بەکاریبهێنن.
ئەم وێنەیەی خوارەوەش ڕێژەی ڕاستەقینەی توانستی مۆبایلەکان پیشان دەدات کە کۆمپانیای UL تیایدا ڕوونی کردووەتەوە:-

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.