ئەپڵ 12, ئه‌یلول 2018

3 ئایفۆنی نوێ لەلایەن ئەپڵەوە نمایشکران؛ توانایەکی خێراتر و کامێرایەکی زیرەکترییان هەیە

لە درێژەی چەند ساڵی ڕابردووەوە ئەو کاتەی ئایفۆنی نوێ خراونەتە بازاڕ خەڵکان بە تامەزرۆییەوە ڕوویانکردووەتە کڕینی ئایفۆنەکان، دیارە ئێستاش ئەم گەرم و گوڕییە بۆ بینینی ئایفۆنەنوێیەکان سارد نەبووەتەوە و ئەمەش واتە ئەپڵ تا ڕادەیەکی باش لەسەر ڕێچکەی خواستی خەڵک ماوە. ئەم ئێوارەیە کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین ٣ ئایفۆنی خۆی ئاشکرا کرد ئەویش مۆبایلەکانی ئایفۆن Xs – ئایفۆن Xs Max – ئایفۆن Xr. هەڵگری تایبەتمەندی بەرزن و جیاوازن و نرخیشییان لە نرخی ئایفۆنەکانی ڕابردوو زۆرترە. خوێنەری تایبەتمەندییەکانی بن.

مۆبایلی ئایفۆن Xs و مۆبایلی ئایفۆن Xs Max:

Image result for iphone xs
iPhone xs, iPhone Xs Max

نەوەی نوێی ئایفۆن Xی ئەپڵن و بە ئایفۆنەگەورەکانی ئەپڵ دادەنرێت. دیزاینەکەی هەمان دیزاینی ئایفۆن Xی ڕابردووە بە بوونی چەند ڕەنگێکی جیاواز (زێڕی-خۆڵەمێشی). ڕوونماکەیان لە جۆری سوپەر ڕێتینا – ئۆڵیدە بە بوونی تایبەتمەندی ڕێکخستنی ڕووناکی بە ڕێژەی ٦٠٪ باشتر. بە دڵنیاییشەوە دەتوانرێت بە جوڵەی 3d Touch کاری پێبکرێت. تایبەتمەندی کاردانەوەی لەمسی بەکارهێنەری هەیە ئەمەش بۆ کارکردنی نەرمتری بەکارهێنەر.

  • قەبارەی ڕوونمای Xs ٥,٨ ئینجە.
  • قەبارەی ڕوونمای  Xs Max ٦,٥ ئینجە.

لەسەر پڕۆسێسەری بەهێز و نوێی A12 کار دەکات. ئەم پڕۆسێسەرە لەسەر قەبارەی ٧ نانۆمەتری بنیادنراوە، ٥ ترلیۆن کرداری ورد لە چرکەیەکدا جێبەجێدەکات. ٢ ناوکی زیاتر لە خۆ دەگرن کە ١٥٪ خێرایی زیاتر بە مۆبایلەکان دەبەخشێت بە بەکارهێنانی هێزێکی کەمتر ئەویش بەهۆی بوونی ناوکی زیاتر. ئەمە جگە لەوەی هێزی گرافیکی مۆبایلەکان لە بەهێزترینەکانە بە بوونی ٤ ناوک کە توانای زۆر گەورەترییان هەیە بۆ کارپێکردنی یارییەکان. هەر وەک سەرۆکی ئەپڵ دەڵێت: باشترین و خێراترین مۆبایلە کە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێت!

کامێرای ئایفۆن Xs و Xs Max:

کامێرای مۆبایلەکان دوانە-هاوێنەیین و هەردووکیان لە ١٢ مێگاپێکسڵ پێکهاتوون. تایبەتمەندی Smart HDRـییان هەیە کە بە شێوەیەکی نایاب وێنە و ڤیدیۆ لە کەشەڕووناکی بەرزەکان تۆمار دەکات. دژەلەرزینن و لە کاتی وێنەگرتنی خێرا هیچ نۆیزێک دروست ناکەن کە وەک ئەپڵ باسی دەکات. تایبەتمەندی ڵێڵکردنی پشتەوەی بەکارهێنەری هەیە. هەروەها تایبەتمەندی جوانکردنی دەستکردی هەیە. ئەمەش نموونەیەکە کە بە کامێرای ئایفۆنەکان گیراون:

تایبەتمەندییەکانی تری ئەم ٢ مۆبایلە:

  • بیرگەکانیان ٥١٢ – ١٢٨ وە ٦٤ گێگابایتن.
  • لەسەر پڕۆسێسەری A12ی بەهێز کار دەکات.
  • تایبەتمەندی HDR لە ڕوونماکەیاندا هەیە کە بە باشترین شێوە ڕێکخستنی ڕووناکی دەکات. جگە لەوەی هەڵگری ڕێکخستنی Dolby Visionـشن.
  • بڵندگۆکانیان ستیرۆن (بڵندگۆ لە خوار و لە سەرەوە).
  • پاترییەکەیان کاتژمێرێک و نیو خولەک زیاتر لە ئایفۆن Xی ڕابردوو بەرگە دەگرن.
  • ٢ سیم کارت لە خۆ دەگرن بۆ وڵاتی چین.
  • کامێرای سێڵفییان ٧ مێگاپێکسڵە.

نرخی ئایفۆن Xs لە ٩٩٩ دۆلار و نرخی ئایفۆن Xs Max لە ١,١٠٠ دۆلارەوە بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایت دەستپێدەکەن.

مۆبایلی ئایفۆن Xr:

Image result for iphone xr

ئەمەش لەو ئایفۆنانەیە کە دوێنێ ئەپڵ نمایشی کرد. تایبەتمەندی نزمتر لەوانی تر لە خۆ دەگرێت و کامێراکەی ١-هاوێنەییە بەڵام هەمان تایبەتمەندی کامێرای ئایفۆنەکانی Xsی هەیە. بەهۆی ئەوەی ڕوونماکەی لە جۆری LCD و لە جۆرەکەی ئایفۆنەکانی سەرەوە جیاوازترە، نرخی کەمترە. ڕوونماکەی لە ئایفۆن Xی ڕابردوو گەورەترە چونکە قەبارەکەی ٦,١ ئینچە. نرخیشی لە ٧٥٠ دۆلاری ئەمریکییەوە دەست پێدەکات.

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ