10
ئێڵ جی 15, ئه‌یلول 2018

کۆمپانیای LG لە مانگی داهاتوو مۆبایلی LG V40 ThinQ نمایشدەکات

ئێڵجی بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ میدیاکان ڕەوانەکردووە، کە لە مانگی داهاتوو ڕێکەوتی ٣\١٠\٢٠١٨ لە شاری نیۆرک لە ڕووداوێکی تایبەتدا پەردە لەسەر مۆبایل LG V40 ThinQ لادەدات. دروشمەکەیان Take 5 کە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ ٥ کامێرا یان کامێرایەک کە ٥ جار توانای نزیککردنەوەی هەبێت.

شایەنی باسە، زانیاری زۆر دەربارەی ئەم مۆبایلە دزەیان پێنەکراوە، بەڵام چەند جارێک لە هەندێک لە پێگەکان ئاماژەی پێکراوە و زانیاری دەربارەی بڵاوکراوەتەوە. زانیارییە دزەپێکراوەکان دەڵێن کە ٣ کامێرا لەسەر بەشی پشتەوەی دەبێت و ٢ دانەش لەسەر بەشی پێشەوەی. هەروەها لە دوایین وێنەی دزەپێکراودا دەردەکەوێت کە دیزایینەکەی هاوشێوەی V30ـە بەڵام بە بوونی نۆچ و سێ کامێراوە. پێدەچێت ئەم مۆبایلە سناپدراگۆنی ٨٤٥ی لەسەر بێت و ڕوونماکەی ١٤٤٠ پی بێت و بەلانی کەمەوە بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت بێت.

لەخوارەوە بینەری ڤیدیۆیی ڕاگەیاندنی کاتی کۆنگرەکە بن:

[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/a7PSsb0Plms”]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ