سامسۆنگ 16, ئه‌یلول 2018

سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت و دەکرێت گالەکسی X بێت

کۆمپانیای سامسۆنگ دەستی کردووە بە بانگەشە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی تایبەت بۆ نمایشکردنی مۆبایلێکی نوێ. کاتی نمایشکردنی ئەم مۆبایلەش لە ڕۆژی ١١ی مانگی ١٠ی داهاتوو دەبێت. چی لەسەر ئەم مۆبایلە دەزانین؟

هەمووان دەزانن لەم ساڵدا سامسۆنگ لە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی جۆری S و نۆوت تەواو بووە، وە ئەمە یەکەمجاریشە سامسۆنگ لەم کاتەدا مۆبایل ڕابگەیەنێت، بۆیە بە پێی پێشبینییەکان بێت گالەکسییەنوێیەکە ناوی X دەبێت. دروشمی سامسۆنگ بۆ ئەم مۆبایلە 4Xـە کە دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ کامێرای مۆبایلەکە بەوەی خاوەن ٤-هاوێنەیە. لەوانەشە ٢ هاوێنە بۆ کامێرای سێڵفی بێت و ٢ هاوێنەش بۆ کامێرای سەرەکی.

شایەنی باسە لە ڕابردوودا سامسۆنگ ڕای گەیاند کە لە پلانیاندایە مۆبایلێک لە مانگی داهاتوو (١٠) نمایش بکەن کە توانای چەمانەوەی هەیە، بەم بۆنەیەشەوە لەوانەیە مۆبایلەکەی مانگی ١٠ی سامسۆنگ یەکەم مۆبایلی چەماوە بێت لە جیهاندا.

بۆچونی تۆ