ئاسایشی ئەلیکترۆنی

کۆریای باکور ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە هێرشەکانی سەر سۆنی و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی WannaCry هەبێت

کۆریای باکور بە توندی تۆمەتەکانی ولایەتەیەکگرتووکان ڕەتدەکاتەوە کە گوایە حوکومەتی کۆریای باکور دەستی هەبووە لە هێرشەگەورەکان و بە کرێگرتنی پڕۆگرامەرێکی کۆمپیوتەر بۆ هێرشکردنە سەر ستۆدیۆی وێنەکانی کۆمپانیای سۆنی و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی ترسناکی WannaCry. وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور ڕایگەیاند ئەو کەسەی کە لەلایەن ولایەتەیەکگرتووەکانەوە تۆمەتبارکراوە بوونی نییە.

هەر لە درێژەی ڕاگەیاندنەکانی ولایەتەیەکگرتووەکان، ناوی ئەو کەسە ئاشکرا کە وەک هاککەرێکی کۆمپیوتەر تۆمەتبار کراوە، ئەویش بە ناوی پارک جین هیوکەوەیە. ولایەتەیەکگرتووەکان دەڵێن ئەم هاککەرە دەستی لە دزینی ٨١ ملیۆن دۆلاری بانکەکانی بەنگلادیش هەیە و وە ئێستاش بڕوایان وایە یەکێک بێت لەو گرووپە بەکرێگیراوانەی حوکومەتی کۆریای باشوور کە بە مەبەستی هاک کاریان پێدەکات.

حوکومەتی کۆریای باکور ڕایدەگەیەنێت هیچ پەیوەندییەکان بە تۆمەتەکانی وەزارەتی دادەوە دەربارەی تاوانی ئەلکترۆنی نییە و ئامانجییان کەمپینێکە دژ بە ڤایرۆسی WannaCry و هێرشەکانی سەر کۆمپانیای سۆنی.

سەرچاوە:

16 ئه‌یلول، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
481