سامسۆنگ
16, ئهیلول 2018
هەواڵە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ Galaxy J6 Prime ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت جۆرێکی نوێ لە مۆبایلی Galaxy J6 ڕابگەیەنێت بە ناوی Galaxy J6 Prime، لە ئێستاشدا کۆمەڵێک زانیاری نوێ دەربارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا بووە و لە ماوەی ڕابردووشدا ئاماژە بەوە دراوە کە جۆری مۆبایلەکە هەڵگری ناوی SM-J610F دەبێت و لە بازاڕەکانیشدا هەڵگری ناوی GalaxyJ6+ دەبێت.
گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی:-
- ڕوونما: ڕوونمایەک لە جۆری LCD و بە قەبارەی 6 ئینج و بە ڕوونی 1480×720 پێکسڵ و بە دووری 9:18.5
- پڕۆسێسەر: چوار ناوکی لە جۆری Snapdragon 425 و بە خێرایی 1.4 گێگاهێرتز
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت
- توانستی پاتری: 3300 میللی ئەمپێر
- ڕەنگ: سوور و خۆڵەمێشی و ڕەش
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.