10
ئەندرۆید 16, ئه‌یلول 2018 بۆچوون

باشترین 5 ئەپ و یاری ئەم هەفتەیەی سیستمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکەت دابگرە

ئەپ و یاریەکان لە کۆگای پلەی ستۆردا لە ژمارە نایەن و بێ گومان هەریەک لەو ئەپ و یاریانەش سوود و تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەم بابەتەشدا 5 لە باشترین ئەپ و یاریەکانی سیستمی ئەندرۆیدمان بۆ ئەم هەفتەیە هەڵبژاردووە.

DC Universe

ئەم ئەپە تایبەتە بە ئاشقانی کۆمیکسی دی سی و دەتوانن لە ڕێگەیەوە بینەری سەرجەم زنجیرە تەلەفیزیۆنیەکان بن، بەڵام پێویستە لەسەرت بەشداری بکەیت هەتاوەکو سوودمەند ببیت لە سەرجەم هەڵبژاردە و خزمەتگوزاریەکان. (DC Universe)

Booster Raiders

یاریەکی پێشبڕکێی خۆش و چێژ بەخش تیایدا لە ڕێگەی کەسایەتیەک کە هەڵیدەبژێریت پێشبڕکێ دەکەیت لەگەڵ بەرامبەرەکەت، یاریەکە هەتاوەکو ئێستا لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەدایە و لەوانەیە بۆ هەندێک وڵات بەردەست نەبێت. (Booster Riders)

Rootless Launcher

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەردەستکرا لە کۆگای پلەی ستۆردا بەڵام پاش چەند ڕۆژێک سڕایەوە و لە ئێستادا دووبارە بەردەستە لە کۆگاکەدا و دەتوانیت لە پاش داگرتنی سوودمەند ببیت لە تایبەتمەندیەکانی ئەندرۆید ئۆریۆی خام . (Rootless Launcher)

Teen Titans GO Figure

یاری هەرزەکارەکانی تایتنز لە ئێستادا بەردەستە لە کۆگای پلەی ستۆردا، یاریەکە 90 کەسایەتی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و دەتوانیت جەنگی 3 دژی 3ـی تیادا ئەنجام بدەیت، یاریەکە خۆڕایی نییە و بەردەستە بە نرخی 4$. (Teen Titans GO Figure)

bitly

بێگومان ئەو ئەپانەی هەڵدەستن بە ژماردنی کرتە و سەردانکەری بەستەرەکان زۆرن بەڵام ئەم ئەپە خۆڕاییە و هەڵگری ڕووکارێکی سادەیە و دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە بەستەرەکانت بەڕێوە ببەیت و ژمارەی سەردانکەری هەر بەستەرێک بزانیت. (Bitly)

تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ