ئای ئۆ ئێس

٨ تایبەتمەندی نوێی iOS12 کە ئەپڵ شانازی پێوەدەکات و بە نایابترینی دەزانێت

کەی ئای تی ئێن
لەماوەی ڕابردوودا ئەپڵ چەندین وەشانی تاقیکاری بڵاوکردەوە بۆ مۆبایلەکانی و لە ١٢ ی مانگدا بەرواری ڕاگەیاندنی سیستەمەکەی ئاشکراکرد کە ١٧ ی مانگ بوو، لەم نوێکارییەدا ئەپڵ زیاتر و زیاتر جەختی لەسەر پارێزراوی و خێراترکردنی سیستەمەکەی کردووەتەوە و هاوکات بۆ زۆرێک لە مۆبایل و ئایپادەکانی دەگونجێت تاوەکوو بەکارهێنەرانی بێبەش نەبن لە نوێکاری و پارێزگارییەکان کە بەردەوام ئەپڵ شانازی بەم توانایەی خۆیەوە دەکات.

بەکارهێنانی زۆرترین ڕێژەی وەزەی پاتری لەلایەن هەر ئەپێکەوە کارێکی تەواو پێویستە تاوەکوو بتوانیت کۆنتڕۆڵی باشتری ئەو ئەپانە بکەیت، ئەپی سێتینگس بکەوە پاشان بچۆ بۆ بەشی پاتری کۆمەڵێک هێڵکاری و وردەکاری شێوازی گرافی دەبینیت کە تەواوی وردەکارییەکانی تێدایە بە دیزاینێکی نوێتر و وردتر.

بۆ ئەو مۆبایلانەی خاوەنی ناسەرەوەی دەمووچاون، بچۆ بۆ ئەم بەشە Settings > Face ID & Passcode > Alternate appearance هەڵبژاردنێکی وردتری ناسەرەوەی دەموچاوت پیشان دەدات بۆ ئەو کاتانەی چاویلەکەت لە چاو کردووە یاخوود کڵاوت لەسەردایە تاوەکوو بە شێوازێکی زیرەکانە تر قوفڵی مۆبایلەکەت بکاتەوە.

تایبەتمەندی DND بۆ ئەوەی ئاگانامەت بۆ نەیەت لە کاتێک لە شوێنێکی تایبەتیت و پێویست بە دووبارە چالاککردنەوە ناکات هەڵبژاردەی زیاتری بۆ فەراهەم کراوە.

بێگومان بەردەوام توشی ئەو کێشە بوویتەوە کە بە بردنە سەرەوەی ئەپێک و داخستنەوەی بووە لە کاتێکدا زۆر گرنگ بووە ئەپڵ ئەم کێشەیەی بە باشی چارەسەرکردووە لە ڕێی تایبەتمەندی app gesture ـەوە کە توانای گەڕاندنەوەی هەیە ئەوەی لەسەرتە چالاککردنی بەشی multitasking ـە.

ئەپڵ لەم وەشانە نوێیەدا تایبەتمەندی نوێکردنەوەی خۆکارانەی سیستەمی جێگیر کردووە، بچۆ بۆ Settings > General > Software Updates > Automatic updates و نوێکردنەوەی خۆکارانەی سیستەم چالاک بکە.

پشکینکی QR Code ئاسانتر کراوە و ئێستا دەتوانی زیادی بکەیت بۆ کۆنتڕۆڵ سێنتەری ئایفۆنەکەت، بۆ چالاککردنی بچۆ بۆ ئەم بەشە Settings > Control Center > Customize Controls.

لە ڕێی ئەم هەڵبژاردەیەوە بە تەواوی پارێزراویت لە هاک بوون لە ڕێی USB ـییەوە بە داخستنی پۆرتی USB مۆبایلەکەت بۆ چالاککردنی بچۆ بۆ ئەم بەشە Settings > Face ID & Passcode.

لە ڕێی ئەپی کامێراوە دەتوانیت ئەنیمۆجییەکان بەکاربهێنێت ئەپی کامێرا بکەوە لە دەستە چەپی خوارەوەدا کرتە لە ئایکۆنی ئەستێرە بکە و ئەنیمۆجییەکانت تۆمار بکە.

سەرچاوە :

18 ئه‌یلول، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246