ئای ئۆ ئێس 26, تشرینی یه‌كه‌م 2012

|ئۆفەری تایبەت| بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە چەند بەرنامەیەکی ناوازە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بونەتە خۆڕایی!

جەژنتان پیرۆزبێت و جەژنانەمان بۆ ئامادەکردوون ئەوانیش چەند بەرنامەیەکی ناوازەن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە بۆنەی جەژنەوە لەلایەن کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلامەوە بونەتە خۆڕایی و ئێوەش دەتوانن پەلە بکەن و خێرا ببنە خاوەنیان بە خۆڕایی و لە ئەپدەیتەکانی داهاتووش هەرخاوەنیانن. لە خوارەوە ناوی بەرنامەکان و لینکەکانیان دانراون و دەتوانن کلیکیان لێبکەن و دواتر لە ئایتیونس داونلۆدیان بکەن و دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەر لە خۆشی و شادی دا بن.

١- ئەپڵیکەیشنی أصحاب تيمو – الاحترام: ئەپێکی تایبەت بە منداڵانە و یارمەتی منداڵان دەدات لە باشترکردنی ڕەوشتیان بەرامبەر بە کۆمەڵگا و دەوروبەریان.


٢– ئەپڵیکەیشنی CoolText: ئەپێکی تایبەت بە نوسینی تێکستی جوانە وەکو ئەوەی لەوێنەکە دیارە پاشان دەتوانیت لە پەیام و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و شوێنی تریش بەکاری بهێنیت.


٣- ئەپڵیکەیشنی Clear Contact: بەرنامەیەکی تایبەتە بە بەشی پەیوەندییەکان  ڕێگەت پێدەدات بە ناردنی پەیمی بە کۆمەڵ و پەیوەندی کردنی خێرا و چەندین تایبەتمەندی تریش.


٤- ئەپڵیکەیشنی الأسماء: ئەم ئەپە پێکهاتووە لە چەند ناوێکی عەرەبی و ماناکانیان. ئەپەکە دیزاینێکی جوان و ناوازەی هەیە!


٥- ئەپڵیکەیشنی FakeSpeed: ئەپێکە لە ژێر بەشی خۆشی دایە بەشێوەیەک کاتێک کەسێک ئۆتۆمبێلێک لێ دەخوڕێت لە جیاتی ئەوەی خێرا ڕاستەقینەکە نیانی شۆفێر بدات ئەوا خێراییەکی ناڕاست پێشان دەدات ئەمەش بۆئەوەی سەلامەتی زیاتربێت و شۆفێران بەخێرای ئۆتۆمۆبێلەکانیان لێ نەخوڕن.


٦- ئەپڵیکەیشنی Social Contacts: ئەم ئەپە هەموو هاوڕێیانی فەیسبووک و تویتەر کۆدەکاتەوە و ڕێگەت پێدەدات بەخێرایی پەیوەندیان پێوەبکەیت.


٧- ئەپڵیکەیشنی شباب الثورة : ئەمە گەیمێکە تایبەتە بە گەنجانی شۆڕشی مصر لەو کاتەدا ئەم گەیمەیان دروستکرد بەڕاستی گەیمێکی خۆشە و تاقی بکەرەوە.


بۆچونی تۆ