سامسۆنگ
20, ئهیلول 2018
سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A7ـی بە سێ کامێراوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A7ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەنی سێ کامێرایە لە بەشی پشتەوە و هەڵگری پاتریەکە بە توانستێک دەگاتە 3300 میللی ئەمپێر، هەروەها بەردەست دەبێت لە مانگی دەیەمی داهاتووەوە لە بازاڕە ئەوروپیەکان و لە دواتریش بەردەست دەبێت لە بازاڕەکانی دیکەدا بە نرخی 407$ دۆلار.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6 ئینج و بە ڕوونی 1080×2220 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Exynos 7885 و بە خێرایی 2.2 گێگاهێرتز
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە micro SD هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 24+8+5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 24 مێگاپێکسڵ
- کێش: 168 گرام
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.