ئەپ و نەرمەکاڵا
20, ئه‌یلول 2018
نوێترین ئەپڵیکەیشنی ئاینی تایبەت بە ویردهكانی ڕۆژانه بۆ سیستەمی ئەندرۆید

خۆشبەختانە دەبینین رۆژ بە رۆژ گەشەپێدەرانی کوردیش شانبەشانی گەشەپێدەرانی جیهان هەڵدەستن بە دروستکردنی ئەپی جۆراوجۆر بۆ سیستەمی ئەندرۆید، ئەمجارەش بەڕێز عبدالوهاب فرهاد نوێترین ئەپی ئاینی گەشەپێداوە بە ناوی ئەپی ویرده‌كان werdakan کە تایبەتە بە (زیكر) ڕۆژانه جگە لەمە دەتوانیت بە نوسین و خوێندنه‌وه‌ی دەنگی گوێ لە زیكره‌كان بگریت. وەک ستافی کەی ئای تی ئێن دەست خۆشی لەو بەرێزە دەکەین بۆ دروستکردنی ئەم ئەپە بەسودە بەهیوای کاری جوانتر لەلایەن گەشەپێدەرانی کورد. لەخوارەوە چەند نموونەیەک لە ئەپەکە ببینە.
کرتە لێرە بکە بۆ داونلۆدی کردنی بۆ سیستەمی ئەندرۆید
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.