هەواڵ 26, تشرینی یه‌كه‌م 2012

ویندۆز ٨ بە فەرمی بڵاوکرایەوە.

دوێنی کۆمپانیای بەناوبانگی ئەمەریکایی “مایکرۆسۆفت” لە شاری نیۆرک لە ئاهەنگێکی تایبەت دا بە فەرمی هەناردەکردنی ویندۆز ٨ی بۆ جیهان ڕاگەیاند و بڕیاردرا ئەمڕۆ هینی ٢٦ی ١٠ی ٢٠١٢ لەسەر هێلێش ئامادەی کڕین و داونلۆدبێت. لەم ڕووداوە تایبەتەدا دەستەی بەڕێوەبەرانی مایکرۆسۆفت چاویان بەچەند تایبەتمەندییەکی ویندۆز ٨ دا خشاند و جەخت لەسەر سەرکەوتووی ئەم وەشانەی ویندۆز کرایەوە کە لەسەر ڕەقە کاڵای زۆر کەم جۆرایەتی کاردەکات و پێش بینی ئەوەشیان کرد کە ڕێژیەیەکی زۆر بەکاربەر بە گەرمی بەخێرهاتنی ئەم وەشانە دەکەن.

شایەنی باسە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت”ستیف باڵمەر” ئاماژەی بەوەدا کە ویندۆز ٨ باشترینی وەشانەکانە کە تا ئێستا ماکیکرۆسۆفت گەشەی پێدابێت و جەختیشی لەسەر کەمی کاتی هەڵبوون و کەم ویستنی پاتری و بێ کێشەیی بەرنامەکانی ویندۆز ٧ بۆ ویندۆز ٨ کردەوە.

لە لایەکی ترەوە ستیف سنۆفسکی سەرۆکی بەشی ویندۆز ویندۆز لایڤ ئاماژەی بەوەدا کە ویندۆز ٨ بە چەندان کاتژمێر لە ١٩٠ وڵات تاقی کراوەتەوە و تا ئێستاش هیچ بەرهەمێکمان ئەوا لەلایەن بەکاربەران تاقی نەکراوەتەوە. مایکرۆسۆفت هیوا خوازە کە ویندۆز ٨ یش هەمان سەرکەوتنی ویندۆز ٧ تۆماربکات کە ٣ ساڵ لەمەوبەر تا ئێستا ٦٧٠ ملیۆن کۆپی (وێنەی) لێ فرۆشراوە.

ئەمەش ئاهەنگی بڵاوکردنەوەی ویندۆز ٨ بەفەرمی:

سەرچاوە Ait

بۆچونی تۆ