هەواڵ
22, ئهیلول 2018
کۆمپانیای Meizu مۆبایلی Meizu X8ـی ڕاگەیاند بە پڕۆسێسەری Snapdragon 710 و دوو کامێرا لە بەشی پشتەوە

کۆمپانیای Meizu لە ڕۆژی ڕابردوودا مۆبایلی Meizu 16Xـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆش کۆمپانیاکە مۆبایلێکی بەهێزی ڕاگەیاند بە ناوی Meizu X8، مۆبایلەکە هەڵگری نۆچە لە بەشی پێشەوەی ڕوونما و هەروەها خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ کامێرایەک بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ لە بەشی پێشەوە و نرخی مۆبایلەکەش لە 230$ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی +FullHD
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 710
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 20 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/2.0
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+5 مێگاپێکسڵ
- پاراستن: مۆبایلەکە هەڵگری هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسارە و کۆمپانیاکە ناوی دەبات بە Face AI
- توانستی پاتری: 3210 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: FlymeOSـی بنیادنراو لەسەر ئەندرۆید ئۆریۆ
- ڕەنگ: شین و ڕەش و سپی
- نرخ: 230$ دۆلار بۆ 4G/64GB و 262$ دۆلار بۆ 6GB/64GB و 290$ دۆلار بۆ 6GB/128GB
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.