هەواڵ 26, تشرینی یه‌كه‌م 2012

چەند ڕوونکردنەوەیەکی ورد لەسەر ویندۆز ٨.

پێشبینی دەکرێت یەک ملیار داتا لەسەر ویندۆز ٨ کارابکرێن، هەروەها  گەورەترین کرداری ویندۆز ٨ بریتییە لە پاراستنی پاتری لاپتۆپەکان بەرێژەی ١٠٠% ، هەروەها خستنە بازاریی ویندۆز ٨ لە ٢٣٠ ولاتی جیهانەوە دەکرێت و وە لەیەکەم رۆژی بلاوکردنەوەیەوە ١٥٠٠ نەرمەواڵا لە خۆدەگرێت و ئامادەن بۆ داگرتن لەسەر ویندۆز ٨، هەروەها کۆپی ویندۆز ٨ RT ئێستا کاراییە لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لەسەر ٤٢٠ ملیۆن ئامێری لەجۆری ئامێری پشتگیری کراوەکانی ARM , هەروەها لە ویندۆز ٨دا براوزەری ویندۆز ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر ١٠ دەخرێتە بەردەست و گۆرانکاری و خێرایی بەرچاوی تێدا کراوەو وە پشتگیری خۆیی بۆ زمانی HTML 5 دەگرێت و هەروەها ویندۆز ٨ خێراییەکی زۆری هەیە لە کردنەوەی پرۆگرامەکان و هەروەها خێراییەکی ئێجگار زۆری هەیە لەکاتی بوون و سێت ئابوون و هەروەها خێرایی لەکوژاندنەوەو هەڵبوونەوەی کە خێراییەکەی زۆر لە ئامێرە دەستییەکان خێراترەو پێوانەی خێرایی ویندۆز ٨ بەرامبەر بە ویندۆز ٧ ، لە ٣٢ % خێراترە لەهەموو ڕووییەکانییەوە ، وە ئێستا لەسەر ئامێرەکانی لینۆڤۆ و ئەسوس و ئەیسەر و دێل هەن و پشتگیری ئامێرە نوێکانی ئەم کۆمپانیاییانە دەکەن .

سەرچاوە ناوەندی هەواڵی مایکرۆسۆفت

بۆچونی تۆ