ئەندرۆید

5 باشترین ئەپ و یاریەکانی ئەم هەفتەیەی سیستمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکەت دابگرە

بێگومان ئەپ و یاریەکان لە کۆگای گووگڵ پلەی لە ژمارە نایەن بۆ ئەم هەفتەیەش 5 لە باشترین ئەپ و یاریەکانی سیستمی ئەندرۆیدمان بۆ ئامادەکردوون.

Brave Frontier: The Last Summoner

شێوازی یاریەکە وەک چیرۆکێکە تیایدا دەبێت بجەنگیت و لە هەمان کاتیشدا پێویستە لەسەرت کۆنتڕۆڵی 50 کەسایەتی جیاواز بکەیت. (داگرتن)

Bouncer

ئەپێکی زۆر بەسوودە و زیاتر جەخت لەسەر پاراستنی کەسێتی بەکارهێنەر دەکات، کاری ئەپەکە خۆی دەبینێتەوە لەوەی کاتێک ئەپێک دادەخەیتەوە ڕاستەخۆ سەرجەم دەسەڵاتە پێویستەکانی لێ دەسەنێتەوە و لە کاتی دووبارە کارکردن بە ئەپەکە داوای دەسەڵاتی پێویست دەکات بۆ کارکردنی ئەمەش وەک ئەوە وایە کە یەکەم جار بێت ئەپەکەت بەکارهێنابێت، هەموو ئەم تایبەتمەندیانە تەنها بە نرخی 1$ـە. (داگرتن)

SW True-Fi

کاری ئەپەکە خۆی دەبینێتەوە لە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک هەڵبژاردە بۆ بەکارهێنەر هەتاوەکو بتوانێت گۆڕانکاری لە مۆسیقای دڵخواز بکات، بە شێوەیەک دەتوانیت بە پێی تەمەن و ڕەگەزی بەکارهێنەر شێوازی گۆرانی یاخود مۆسیقاکە بگۆڕیت هەتاوەکو بگەیت بە باشترین جۆرایەتی یاخود کوالێتی. (داگرتن)

Notch Battery Bar

ئەگەر بەکارهێنەری مۆبایلی P20 Pro یان OnePlus 6ـیت یان مۆبایلەکەت خاوەنی نۆچە لە ڕوونماکەیدا ئەوا لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت شێوازێکی جوان ببەخشیت بە نۆچەکە و لە ڕێگەیەوە ڕێژەی باتریەکەت بزانیت، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەپەکە بینەری ئەم کورتە ڤیدیۆیەی سەرەوە بن. (داگرتن)

Cube Escape: Paradox

یەکێک لە یاریەکانی زنجیرەی Cube Escapeـی بەناوبانگە، شێوازی یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە کەسایەتیەک کاتێک بە هۆش دێتەوە دەبینێت لە ژوورێکدایە و بیری هیچ شتێکی نەماوە و پێویستە لەسەری نهێنیەکانی یاریەکە ئاشکرا بکات هەتاوەکو بتوانێت ڕزگاری ببێت. (داگرتن)

24 ئه‌یلول، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891