ئای ئۆ ئێس 25, ئه‌یلول 2018

5 هۆکار بۆ نەکڕینی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ iPhone Xs, Xs Max, Xr

هەمیشە دەڵێین مۆبایلەنوێیەکان شایەنی کڕینن، ئێستاش کە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراوی وەک ئەپڵ ئایفۆنی نوێی خستووەتەوە بازاڕەوە، لەوانەیە ڕاستەوخۆ بچینە بازاڕەکان و بیانکڕین. بەڵام ئێستا سیاسەتی قوڵی کۆمپانیاکان هاتووەتەوە گۆڕێ، لەوانەش ئەپڵ کە بە ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە نوێیانە بووە جێگای باسی ماڵپەڕەکان، کە زۆرێک باسیان لەوە دەکرد ئەم ئایفۆنە نوێیانە شایەنی کڕین نییە، بۆیە لەوانەیە ئەمە هۆکارێک بێت بۆ دووبارە بیرکردنەوەمان بۆ کڕینی مۆبایلەکە. ئێستاش ١٠ هۆکاری باش بخوێنەوە بۆ نەکڕینی مۆبایلەکە:

ئایفۆنە نوێیەکان بەڕاستی نرخییان بەرزە

نرخی ئایفۆن XS Max لە ١,١٠٠ دۆلار و ئایفۆن XS لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکەن، کە لە کاتێکدا ئەمانە نرخی بیرگەی ٦٤ گێگابایتین! بە دڵنیاییشەوە ئێستا خەڵک ئارەزوویان لە بیرگەیەک بە فراوانی ٦٤ گێگابایت نەماوە بۆیە ئەگەر یەکێک بیرگەیەکی فراوانی بوێت و ئەم ئایفۆنە بکڕێت، دەبێت ١,١٥٠ دۆلار بدات بە ئایفۆنی XS بۆ وەرگرتنی بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت، وە ئەگەر زیاتریش دەوێت ئەوا نرخەکەی خەیاڵی دەبێت هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە. ئەمە پارەیەکی زۆرە، پێت وانییە بەمە بتوانیت ماکبووک Airـێکی نوێ بکڕیت؟ یان پارەکەت پاشەکەوت بکەیت؟

کڕینی ئایفۆن X لە جیاتی XS

Image result for iphone x

کڕینی ئایفۆن X لە جیاتی ئایفۆنەنوێیەکان لە باشترین هۆکارەکانن بۆ نەکڕینیان، ئەپڵ داشکانی لە نرخەکەی کردووە و ١٠٠ دۆلار نرخی کەمترە. ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئایفۆن ٧یت یان ٨، وە ئەگەر دەتەوێت مۆبایلی نوێی ئایفۆن بکڕیت ئەوا وا باشترینە ئایفۆن X بکڕیت، بە ڕێژەیەکی باش لە هەمان ئاستی ئایفۆن XSـدایە، هەمان توانای کامێرا، بوونی ناسینەوەی کەسێتی دەموچاو بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە، هەروەها بە نزیکەیی هەمان خێرایی و توانای ئایفۆنەنوێیەکان، هەروەها هەمان شێوەی دیزاین، بە نرخێکی زۆر کەمتر.

نەبوونی هیچ داهێنانێکی جیاواز لە ئایفۆن XS

Image result for Apple Iphone xs congress

ئایفۆن 6s تایبەتمەندی 3D Touchی هەبوو، ئایفۆن ٧یش کامێرای دووانەهاوێنە و ئایفۆن Xیش تایبەتمەندی ناسینەوە ڕووخسار بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە و هەروەها بوونی هەستەوەرەکان لە بەشی سەرەوە لەگەڵ بوونی ڕوونمایەک لە جۆری ئۆلێد. بەڵام لە ئایفۆن XS Wـدا، هیچ تایبەتمەندییەکی بکوژ نییە. ئەوەی هەبێت تایبەتمەندی Smart HDRـە بۆ ڕوونما و دەستکاریکردنی شێوەی پۆرترەیتی وێنەکان، بەڵام ئەمانە داهێنان نین و لە مۆبایلەکانی دیکەدا پێشتر هەبوون.

ئایفۆن XS بەو ڕێژە زۆرە لە ئایفۆن X خێراتر نییە 

iPhone XS Max Geekbench score

هەرچەندە ئەپڵ بە گرنگییەوە باسی لە خێرایی مۆبایلەکانی دەکرد، بەوەی لەسەر پڕۆسێسەری A12 کاردەکەن، بەڵام جیاوازییەکە لەگەل ئایفۆن X زۆر نییە! وەک لە هەڵسەنگاندنەکانی توانای ئایفۆن XS کە لە وێنەکەدا دیارە، خێرایی ١ ناوکی ئایفۆن XS دەگاتە ٤,٨١٣ خاڵ و لە ٢-ناوکیدا گەشتووەتە ١٠,٢٦٦. لە کاتێکدا ئایفۆن Xی ڕابردوو لە ١-ناوکیدا تواناکەی گەیشتە ٤,٠٦١ خاڵ و لە ٢-ناوکیدا گەیشتە ٩,٩٥٩ خاڵ. ئەمە جیاوازییەکی زۆر نییە وایە؟ ئایفۆن xs ئەو ڕێژەخێراییەی نییە کە ئەپڵ باسی لێوە دەکات و بە ٨-ناوکی پڕۆسیسەری A12ی بایۆنیک ناوی دەبات. هەرچۆنێک بێت لەمەوە دەزانین کە لە ڕووی تواناوە جیاوازییەکی زۆریان نییە لە ڕووی خێراییەوە هۆکارێک نییە تا ئایفۆنەکەمان نوێبکەینەوە بۆ ئایفۆن XS.

هەروەها ئایفۆن X هیچ خاوبوونەوەیەکی لێ بەدی ناکرێت و بەڵکو لەگەڵ هاتنی وەشانی iOS 12 خێراتر بووە.

نەبوونی تایبەتمەندی خێرا بارگاویبوونەوە، نەبوونی تایبەتمەندیەکی دڵخۆشکەر لە مۆبایلی ئایفۆن XS

Image result for apple charger

هەروەک دەزانین، بوونی تایبەتمەندی خێرابارگاویبوونەوە چەندە گرنگە بۆ ئەوەی لە مۆبایلەکان هەبێت. بەڵام ئایفۆنە زیاد لە ١٠٠٠ دۆلارەکانی ئەپڵ هێشتا تایبەتمەندی خێرابارگاویبوونەوەیان نییە و بیرۆکەی ئەوەشمان نییە ئایفۆن XS چەندێک کاتی دەوێت تا بە تەواوی بارگاویی ببێتەوە. ئەمە هۆکارێکی باش نییە بۆ نەکڕینی ئایفۆنەنوێیەکان؟ ئەپڵ بارگاویکردنەوەی بێ وایەری لابردووە، هەروەها گەیەنەری (بیستۆکی جۆری جیاواز لەگەڵ ئایفۆن)ـیشی لابردووە.

سەرچاوە :
تاگەکان ئایفۆن ئەپڵ
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ