ئەپ و نەرمەکاڵا 25, ئه‌یلول 2018

باشترین 4 ئەپڵیکەیشن بۆ گۆڕینی ڕووکاری ئەندرۆیدەکەت

سیستمی ئەندرۆید بە هۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی کراوەیە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە کارەکانت بە شێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ بکەیت، هەروەها یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم سیستمە ئەوەیە کە دەتوانیت بە ئاسانی دەستکاری سیستم بکەیت و گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدەیت، ئەمڕۆش 4 لە باشترینی ئەو ئەپانەتان پێ دەناسێنین کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت شێواز و ڕووکاری ئەندرۆیدەکەت بگۆڕیت.

IFTTT

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ژمارەیەک فەرمان دیاری بکەیت هەتاوەکو مۆبایلەکەت بە شێوەی خۆکارانە جێبەجێی بکات وەک بڵاوکردنەوەی خۆکارانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان کارکردن لەگەڵ ئامێرەکانی یاریدەدەری کەسی یان کوژاندنەوەی دەنگی مۆبایلەکەت لە کاتی کۆبوونەوەکانتدا لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە. (داگرتن)

Navbar Apps

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت چەندین شێوازی نایاب و جوان بۆ شریتی خوارەوەی مۆبایلەکەت دابنێیت. (داگرتن)

Navigation Gestures

سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 توانای داخستنەوەی ئەپەکانی بەردەست کردووە بە شێوەی ئاماژە، هەر بۆیە گەر ناتەوێت ئامێرەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ ئەم وەشانە و لە هەمان کاتیشدا ئەم تایبەتمەندیەت دەوێت ئەوا ئەم ئەپە هەمان تایبەتمەندیت بە خۆڕایی بۆ بەردەست دەکات. (داگرتن)

Tapet

چوارەم و کۆتا ئەپی ئەمڕۆمان ئەپی Tapetـە، بێگومان ژمارەیەکی زۆر ئەپ بوونی هەیە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا کە پاشەبنەما بۆ مۆبایلەکەت بەردەست دەکات بەڵام ئەم ئەپە یەکێکە لە ئەپە تایبەت و نایابەکان لە ڕێگەیەوە دەتوانیت پاشەبنەما بۆ مۆبایلەکەت دابنێیت و بە خواستی خۆت گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدەیت. (داگرتن)

تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ