ئەندرۆید
28, تشرینی یەکەم 2012
باشترین ئەپڵیکەیشنەکانی هەفتە بۆ ئەندرۆید دابەزێنە!

بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدیش لە ماڵپەڕەکەی ئێمەوە بێ بەش ناکرێن لە ئەپڵیکەیشنە ناوازەکانی ئەم سیستەمە، ئەمڕۆ ئەم چەند ئەپڵیکەیشنەمان بۆ ئامادەکردوون و بە باشترین ئەپڵیکەیشنەکانی هەفتە هەژمارکراون. ئێمەش وەکو ستافی کەی ئای تی ئێن زوو زوو باشترین ئەپڵیکەیشنەکان بۆ ئێوە هەڵدەبژێرین و هەر لێرەوە پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویستیان دەکەین. فەرموون لەگەڵمان بن.
١- ئەپڵیکەیشنی Keymonk Keyboard: ئەم ئەپڵیکەیشنە کیبۆردێکە و لەسەر شێوەی کیبۆردی Swype کاردەکات بەڵام بە بوونی تایبەتمەندی زیاتر، دەی کەواتە تاقی بکەوە و تام و چێژی لێ بکە:
[image src=”http://d222nnazcs9s9j.cloudfront.net/wp-content/uploads/2012/10/keymonk-keyboard-630.jpg” width=”602″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
٢- ئەپڵیکەیشنی EasyFocus: ئەم ئەپڵیکەیشنە دەستکاری وێنە دەکات و کارگەری فۆکەز واتە جەخت لەسەر وێنە دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو و ئەمە و چەند تایبەتمەندییەکی تر لەم ئەپڵیکەیشنە.
[image src=”http://d222nnazcs9s9j.cloudfront.net/wp-content/uploads/2012/10/easyfocus-630.jpg” width=”602″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
٣- ئەپڵیکەیشنی Widgetsoid: ئەم ئەپڵیکەیشنە تایبەتە بە ڕێکخستنی شاشەی سەرەکی بەوشێوەی خۆت دەتەوێت بەگوێرەی ویجێتەکان، شایەنی باسە ئەم ئەپڵیکەیشنە پلەی ٤.٥ ئەستێرەی لە گووگڵ پلەی پێدراوە و ڕێژەیەکی زۆریشی لێ داونلۆدکراوە.
[image src=”http://d222nnazcs9s9j.cloudfront.net/wp-content/uploads/2012/10/widgetsoid-630.jpg” width=”602″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]

٤- ئەپڵیکەیشنی News Fragments: ئەم ئەپڵیکەیشنە بەکاردێت بۆ کردنەوەی هەواڵی گووگل و بە شێوەیەکی جوان دیزاین کراوە و هەواڵ پێشکەشی بەکارهێنەر دەکات.
[image src=”http://d222nnazcs9s9j.cloudfront.net/wp-content/uploads/2012/10/news-fragments-630.jpg” width=”602″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]

٥– گەیمی Death Dome: گەیمێکی خۆشی سیستەمی ئەندرۆیە و شایەنی تاقیکردنەوەیە و شایەنی باسیشە هەفتەی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆری بەکارهێنەری بۆلای خۆ ڕاکێشاوە.
[image src=”http://d222nnazcs9s9j.cloudfront.net/wp-content/uploads/2012/10/death-dome-promo-630.jpg” width=”602″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]

هەمیشە لەگەڵمان بن بۆ گورزەی باشترین ئەپەکانی هەفتە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
سڵاو دهكرێت ڕونی بكهنهوه چۆنیهتی دارگتنی ئهپڵیكهیشن له گۆگل پلهی له ڕیگهی كۆمپیوتهرهوه لای من نایكات
براکەم ئەم ئەپانە تەنها لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید کاردەکان واتە گەربتەوێت لەسەر کۆمپیوتەر ئیشیان پێبکەیت ئەوا پێویستە بەرنامەیەک بەکاربهێنیت بۆ ئەم کارە بۆ نمونە Youwave Android. ئەگینا ناتونیت بەرنامەکان لەسەر کۆمپیوتەر بەکاربهێنیت.
برام مهبهستم له پیش پێكردنی نیه مهبهستم له چۆنیهتی داگرتن یهتی له موبایل له play store دایدهگرم بهڵام دهمهوێت لهڕێگهی كۆمپیوتهرهوه بۆی داگرم دایناگرێت