ئای ئۆ ئێس 29, ئه‌یلول 2018

تێلەگرام بە کۆمەڵێک چاکسازی ڕیشەییەوە نوێکرایەوە

هەروەکو بەڵێنیان دابوو، تێلەگرام بەتەواویی بە پشت بەستن بە زمانی سویفت Swift نوێکرایەوە، کە بەهۆیەوە دەبێت ببێتە یەکێک لە خێراترین سەکۆکانی ئاڵوگۆڕکردنی پەیام. لە ڕاستیدا، ئەگەر پێشتر وەشانی کۆنت لە تێلەگرام بەکارهێنابێت و ئەم وەشانە نوێیە دابگریت، ئەوا هیچ گۆڕانکاریەکی دیار لەسەر ڕووپەڕی سەرەکی ئەپەکە بەدی ناکەیت چونکە وەشانی ٥ هیچ جیاوازیەکی لە ڕووی دیزاینەوە لەگەڵ وەشانی پێش خۆی نییە.

بەڵام، وەشانی پێنجەمی تێلەگرام زۆر خێراترە و کەمتر وزەی پاتری بەکاردەهێنێت لەچاو وەشانی پێشتر. یەک دوو نوێکاریش لەم وەشانە بەدی دەکرێت ئەوانیش، expandable in-app notification کە لەناو تێلەگرام لەکاتی هاتنی ئاگاهی واتە نۆتیفیکەیشن ئەوا توانای فراوانکردنیت دەبێت لەمەودوا. ئەمەش سودی دەبێت بەوەی بزانیت نێوەڕۆکی ئەو پەیامەی تێلەگرام کە بۆت هاتووە چییە بەبێ جێهێشتنی ئەو چاتەی یان شتەی کە تۆ سەرقاڵیت لەسەر تێلەگرام.

هەروەها لەم وەشانەدا ڕێژەی نەخوێندراوەی پەیامەکان Unread Counter دەستکاری کراوە، بەشێوەیەک کە هەردوو ڕێژەی ئەو چاتانەی کە بێ دەنگ نەکراون لەگەڵ پەیامە نەخوێندراوەکان پێشان دەدات. ئەمەش دەبێت هۆی سنوردارکردنی ڕێژەی نەخوێندراوەی پەیامەکان بە بەراورد لەگەڵ وەشانی پێشتر.

هەروەک چاکسازی لە چاتە سەرقاڵەکاندا ئەنجامدراوە، بە شێوەیەک کە ئێستا ڕێکەوتی ناردنی پەیامە نێردراوەکان دەبینیت، ئەمە جگە لەوەی دەتوانیت بەپێ ڕێکەوت ڕیزیان بکەیت.

بە گوێرەی تێلەگرام، لەم وەشاندا زۆرترین کێشەکان بنبڕ و چارەسەرکراون. ئەگەر هەر کێشەیەکیش بەدی بکرێت ئەوا لە وەشانەکانی داهاتوو چارەسەردەکرێت. هیوای چێژێکی تایبەت لەگەڵ وەشانی نوێی تێلەگرامی نوسراو بە زمانی سویفت.

تاگەکان Telegram
بۆچونی تۆ