10
ئای ئۆ ئێس 1, تشرینی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

کێشەیەکی بێزارکەر لە ئایفۆن Xs دەردەکەوێت

دیارە ئایفۆنە نوێیەکانیش لە کێشە بەدوور نابن، کە شتێکی ئاسایی دەبێت چونکە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بە گرنگییەوە لە کێشەکان دەڕوانن و چارەسەری دەکەن. هەرچۆنێک بێت کێشەیەکی نوێ و بێزارکەر لە ئایفۆن Xs و Xs Max دەرکەوتووە کە پەیوەندی بە بارگاویکردنەوەوە هەیە. هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆنە نوێیەکان لە سەکۆی یارمەتیدانی ئەپڵ و هەروەها یوتیوبەری کەناڵی Unbox Therapy، کێشەکە پێشان دەدەن و باس لەوە دەکەن، تا ڕوونمای ئایفۆنەکەیان هەڵ نەبێت ناتوانن بارگاوی مۆبایلەکەیان بارگاوی بکەنەوە. واتا تا پەنجە بە ڕوونمای مۆبایلەکە نەنێن، پێوەکردنی وایەری بارگاویکردنەوە سوودی نابێت.

  • بارگاویکردنەوەی بێ وایەر کێشەی نییە.

زۆرێک لە ماڵپەڕە جیهانییەکان لێدوانیان بۆ ئەپڵ داوە و هێشتا وەڵامی ئەپڵ دیار نیە چی دەبێت بەڵام، بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا نوێکردنەوەیەک بە بەکارهێنەران دەگات تا چارەسەری کێشەکە بکرێت. ئەمەش ڕوونکردنەوەی کێشەکە لەلایەن Unbox Therapy. تۆ توشی کێشەکە بوویت؟

[su_youtube url=”https://youtu.be/J_lRJuQtBmc”]
بۆچونی تۆ