ئەندرۆید
2, تشرینی یهكهم 2018
ئەپەکانی Google Maps Go و Google Go ڕێژەی 10 ملیۆن داگرتن تۆمار دەکەن لە کۆگای گووگڵ پلەی

کۆمپانیای گووگڵ لە ماوەی ڕابردوودا سیستمی وەگەڕخەری Android Oreo Go Editionـی ڕاگەیاند کە تایبەتە بەو مۆبایلانەی کە توانایەکی کەمیان هەیە و ئاستیان نزمە، لەگەڵیشیدا کۆمپانیای ناوبراو هەستا بە بڵاوکردنەوەی جۆری قەبارە کەمتر لە ژمارەیەک لە ئەپەکانی لەوانەش (Google Maps Go و Gmail Go و Google Assistant Go و Youtube Go) و زۆری تریش، لە ئێستادا هەریەک لە ئەپەکانی Google Maps Go و Google Go لە کۆگای گووگڵ پلەیدا ڕێژەی 10 ملیۆن داگرتنیان تێپەڕاندووە و بەمەش دەبنە دوو لە ئەپەکانی Go کە ئەم ڕێژە داگرتنە تێدەپەڕێنن.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.