10
مایکرۆسۆفت 3, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مایکڕۆسۆفت بە فەرمی Surface Pro 6ـی نمایشکرد

دوێنێ لە کۆنگرە تایبەتەکەی خۆی، مایکڕۆسۆفت بە فەرمی نەوەیەکی نوێی لە زنجیرەی Surface Pro نمایشکرد، ئەویش  Surface Pro 6ـە.

ئەم نەوەیە هەمان دیزایینی نەوەی پێشتری هەیە بەڵام بە گۆڕانکاری ناوەکییەوە و ڕەنگێکی نوێشی لێ بەردەست کراوە، ئەویش ڕەنگی ڕەشە و بە midnight Black ناسراوە. ئەم نەوەیە پڕۆسیسەری نەوەی هەشتەمی ئینتێڵی لەناو جێگیرکراوە. ڕوونمایەکی هەیە لە هەر ئینجێکدا ٢٦٧ پێکسڵی هەیە. هەروەک پشتگیری هەتا ١٦ گێگابایت ڕام و ١ تێرابایت ئێس ئێس دی دەکات.

هەروەها ئەم نەوەیە چاکسازی لە سیستەمی گەرمیدا کراوە، کە بۆ یەکەمجار ڕێگە بە بەکارهێنانی پڕۆسێسەری کوادکۆر دەدات. لە ڕاستیدا، مایکڕۆسۆفت دەڵێت بە ڕێژەی ٦٧% لە نەوەی پێش خۆی خێراترە.

سێرفس پڕۆ ٦ پاتریەکەی تا ١٣ کاتژمێر و نیو بەرگە دەگرێت و کێشەکەی تەنها ٠,٧٧ کلیۆگرامە. نرخیشی لە ٨٩٩ دۆلار بۆ Core i5 دەست پێدەکات و لە ١٦ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن. لەم بەستەرەوە لەسەر کۆگای مایکڕۆسۆفت دەتوانن دەستی بخەن.

ئەمەی خوارەوە ڕیکلامی فەرمی ئەم بەرهەمەیە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/pAueQoU8TQQ”]
سەرچاوە :
تاگەکان microsoft
بۆچونی تۆ